وەزارەتی خوێندنی باڵا:99% خوێندکارانی دەرچوو لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون
کوردستان 10:04 AM - 2026-10-04
PUKMEDIA
زانکۆلاین
وەزارەتی
خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ ئەنجامەكانی وەرگرتنی دەرچووانی 12ی
ئامادەیی لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027)
راگەیاند و بەپێی ئەنجامەکانیش 99%ی خوێندکاران وەرگیراون و زیاتر لە 27 هەزار
کورسیی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە بەتاڵی ماونەتەوە.
ئەمڕۆ 4ی10ی2026، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی زانکۆ لاینی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد:
دوای راگەیاندنی ئەنجامەكان دەستدەكرێت بە پرۆسەی خوێندنی قۆناغی یەكەم لە
زانكۆكان، بۆیە پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەكان راستەوخۆ
پەیوەندی بە زانكۆكانیان بكەن، بۆ ئەم مەبەستەش زانكۆكانی هەرێمی كوردستان
ئامادەكاری پێویست دەكەن بۆ پێشوازیكردن لە وەرگیراوانی تازە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027).
بەپێی
ئەنجامەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، بۆ ئەمساڵ 40 هەزار و 716 دەرچووی
(زانستی، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەكان) مافی پڕكردنەوەی فۆڕمی
زانكۆلاینیان هەبوو،30 هەزار و 847 دەرچوو لە بەشی زانستی،حەوت هەزار و 923 دەرچوو
لە بەشی وێژەیی، هەزار و 240 دەرچووی ئامادەیی پیشەیی، 706 دەرچووی خوێندنگە
نێودەوڵەتییەكان.
هەر بەپێی
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، کۆی گشتیی پلانی وەرگرتن: 65,324 کورسی بووە،
هەروەها کۆی گشتیی دەرچووان بریتی بووە 40,716 دەرچوو (30,847 زانستی، 7,923
وێژەیی، 1,240 پیشەیی، 706لە خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان).
پەیوەست بەژمارەی پێشکەشکاران، وەزارەتی خوێندنی
باڵا ئاشکرای کرد ، کۆی گشتیی پێشکەشکاران بریتی بووە لە
39,950 داواکار (32,739 لە دەرچووانی ئەمساڵ و 7,211 لە دەرچووانی ساڵانی رابردوو).
دەشڵێت:ژمارەی
وەرگیراوان، بریتییە لە 39,052 خوێندکار (32,422 لە دەرچووانی ئەمساڵ کە دەکاتە
99٪ی وەرگیراوان، و 6,630 لە دەرچووانی ساڵانی رابردوو).
وەزارەتی
خوێندنی باڵا، ئاشکراشی کردووە، تەنها 317 خوێندکار وەرنەگیراون، کە دەکاتە 1% ،
بەمەش 99% وەرگیراون، جگە لەوەش27,391 کورسیی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە
بەتاڵی ماونەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 17ی9ی2026، سیستمی زانكۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ سەرجەم بەشەكانی زانستی، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنگە نێودەوڵەتییەكان كارا كرا و سەعات 12ی شەوی 26ی هەمان مانگ، سیستمەكە داخرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

