دوو سەركردەی سەربازيی: پێشمەرگە بەتوانایەو مەترسی لەسەر هەرێم نییە
کوردستان 12:35 PM - 2026-10-04
PUKMEDIA
پێشمەرگەی کوردستان
دوو سەركردەی سەربازیی دڵنیایی دەدەنە خەڵكی كوردستان و دەڵێن، توانای هێزەكانی پێشمەرگە زۆر بەرزەو كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەناوچەكە جێی نیگەرانی نییە، چونكە ئەوكاتەی جیهان دۆستی رژێم بوو، كورد بە بەسێ كڵاشینكۆف و حەوت پێشمەرگەوە دەستی بە خەبات كردو كوردستانی دەپاراست.
لە مەراسیمی پەردە لادان لەسەر پەیكەری پێشمەرگە، محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، لەوتارێكدا، رۆشنایی خستە سەر دۆخی سیاسی كوردستان و پێشهاتە ئەمنییەكان و رایگەیاند: بەر لەهاتنی هێزە بیانییەكان بۆ عیراق و كوردستان، ئیمە بە پشتیوانیی هێزی پێشمەرگەو چیاكانی كوردستان هەبووین و بەرگریمان لە خۆمان و خاكەكەمان كردووە.
راشیگەیاند: ئێستاش بەكشانەوەی ئەو هێزانە دەتوانین هەموو سەختی و دژوارییەك تێبپەڕێنین و خۆمان و كوردستان بپارێزین.
هەر لەمەراسیمەكەدا، جەمیل هەورامی، سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان، رایگەیاند: لەساڵانی حەفتاكاندا، كاتێك خەباتمان دەكرد ئەمریكاو یەكێتی سۆڤیەت و هەموو وڵاتانی ئەوروپا دۆستی سەدام حسێن و رژێمی بەعس بوون، بەڵام ئێمە بە سێ كڵاشینكۆف و حەوت پێشمەرگەوە دەستمان بە خەبات و بەرگریی لەكوردستان كرد، ئێستاش دەتوانین بەرگریی لە وڵاتەكەمان بكەین.
دوێنێ 3ی 10ی 2026، لە نۆهەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال، لە سەرئەركی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان، لە مەراسیمێكدا لە بەردەم پاركی هەواری شار لە سلێمانی پەردە لەسەر پەیكەری پێشمەرگە لادرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

