شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
کوردستان 09:11 AM - 2026-10-05
ئاژانسەکان
دیمەنی هەورە بروسکە
شەپۆلێکی باران و هەورەبروسکە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت: شەپۆلەکە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و باران تا 25 ملیم دەبارێت، کاریگەریشی زیاتر لەسەر پارێزگای سلێمانی دەبێت.
سالار حاجی عەلی شارەزای بواری کەشناسی بە PUKMEDIA ی ڕاگەیاند: هاتنی ئەم شەپۆلە سەرچاوەکەی نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای سپی ناوەڕاستە کە شێیەکی زۆر لە زەریای ئەتڵەسییەوە وەردەگرێت و بەسەر ئەفریقاوە تێدەپەڕێت، دواتر لەگەڵ نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریای سوور و بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری تێکەڵ دەبێت، لە ڕۆژی 6ی10ی2026، هەموو ئەم هۆکارانە یەکدەگرن و ئاستی بارانبارین زۆر دەبێت.
وتیشی: شەپۆلەکە لە ئەمڕۆ دووشەممە 5ی 10ی2026 دەستپێدەکات، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و هەولێر، دواتر دەگاتە سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک، کە کاریگەری زیاتر لە ڕۆژی سێشەممە 6ی مانگ دەبێت و ئاستی بارانبارین زۆر زیاتر دەبێت.
لە بارەی بەردەوامی ئەم شەپۆلەشەوە، سالار حاجی عەلی، ئاماژەی بەوە کرد: کاریگەری ئەم شەپۆلە تا 7ی مانگ بەردەوام دەبێت و لە 8ی مانگ کۆتایی دێت، ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و نمەباران و بارانی سووک لە باکور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم هەیە.
وتیشی: کاریگەری باران لە سلێمانی و ئیدارەی سۆران و ناوچەکانی ڕۆژهەڵات زیاترە و هەندێک جار هەورەبروسکەش ڕوودەدات، کە بڕی باران مامناوەندە و لە ناوچە شاخاوییەکان ڕێژەکە زیاترە لە شارەکان و دەگاتە 10 بۆ 25 ملیمەتر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

