نرخی 100 دۆلار گەیشتە 160 هەزار دینار
کوردستان 09:32 AM - 2026-10-05
PUKMEDIA
بەرزبونەوەی نرخی دۆلار
لەگەڵ دەنگۆی جێگریکردنی نرخی 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار لەلایەن بانکی
مەرکەزییەوە نرخی دۆلار بەرزبوەوە.
بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نرخی 100 دۆلار زیاتر لە دوو هەزار دینار لە
بازاڕەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان بەرزبوەوە، لە کاتێکدا دوێنێ نرخی 100 دۆلار
بە کەمتر لە 158 هەزار دینار بووە، بەڵام ئەمڕۆ نرخەکەی بۆ 160 هەزار دینار
بەرزبوەوە.
لەو بارەیەشەوە خاوەنی نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دراوەکەی
سلێمانی بە PUKMEDIA ی راگەیاند: ئەمجارە بەرزبونەوەی نرخی دۆلار پەیوەندی بە خواستەوە نییە، بەڵکو
پەیوەندی بەو دەنگۆیانەوە هەیە کەباس لەوە دەکرێت لە بودجەی 2027ی عیراقدا بانکی
مەرکەزی 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار جێگیردەکات، ئەمەش لە پێناو پڕکردنەوەی ئەو
کورتهێنانەی کەهەیە.
خاوەنی نوسینگەکە راشیگەیاند: لە ئێستادا کە بانکی مەرکەزی نرخی 100 دۆلاری
بە 132 هەزار دینار جێگیر کردووە، بەڵام لە بازاڕدا جیاوازییەکەی نزیکەی 20 هەزار
دینارە و لە سەروو 150 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرا، بۆیە ئەگەر ئەو دەنگۆیە
راست بێت و بانکی مەرکەزی نرخی 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار جێگیر بکات، بێگومان
لە بازاڕدا نرخی 100 دۆلار دەگاتە سەروو 170 هەزار دینار، هەر ئەمەشە لە ئێستادا
نرخی دۆلاری بەرزکردوەتەوە.
هەرچەندە کۆبونەوەکانی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و بانکی
مەرکەزی و هەردوو وەزارەتی دارایی عیراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی
پرۆژە یاسای بودجەی 2027 بەردەوامی هەیە، لەلایەن بانکی مەرکەزیشەوە بەرەسمی نرخی
100 دۆلار بە 150 هەزار دینار رانەگەیەندراوە، بەڵام دەنگۆکان لەبارەی جێگیرکردنی
نرخی دۆلار بەو نرخە کاریگەری کردوەتە سەر بازاڕ و لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی دۆلاردا
نرخی کاڵاش بەرزبوەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

