سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: خانەقین قەڵای پۆڵاینی کوردستانە
کوردستان 10:40 PM - 2026-10-05
PUKMEDIA
بەشێک لە کۆبونەوەکە
رۆژی ٥ـی ١٠ـی ٢٠٢٦ ، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال قەزای خانەقین بە یاوەری سەڵاح عەبدوڵا ، سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی لقی گەرمیان لە سێ سەردانی جیادا هەریەک لە هەڤاڵان عەدنان قادر عەلی ناسراو بە (عەدنان خانەقینی )و ئەحمەد سلێمان مامە خان ، مەحمود شکور قادر ناسراو بە ( مەحمود چاوشین ) پێشمەرگەو تێکۆشەرانی دێرینی گەلی کورد و یەکێتیان بەسەرکردەوە .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە شکۆ و رێزەوە باسیان لە خەبات و تێکۆشان و رابردووی پاک و پڕ لە قارەمانێتی هەڤاڵانی شاری خانەقین کرد ، وەک بەشێکی گەورە و کاریگەری شۆڕشی نوێ کە بە گیانفیدای و نەبەردییان ببوونە هێزی مەقاوەمات و رووبەڕووبوونەوەی رژێمی بەعسی فاشیست ، لەم دیدەوە هەڤاڵان عەدنان خانەقینی و ئەحمەد سلێمان و مەحمود چاوشین وەک پۆلێک لەو خەباتکارانەی ئەو دەڤەرە کە بە جوڵەو چالاکییەکانیان ترس و خۆفیان خستبووە دڵی دوژمنەوە . لە بەرامبەر ئەو رابردووە پڕ لە قارەمانێتیەشدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستە کردن و بە گرنگییەوە لە هەواڵ و بارودخی تەندروستییان پرسینەوە .
لای خۆیانەوە هەڤاڵان عەدنان خانەقینی و ئەحمەد سلێمان و مەحمود چاوشین سوپاسی بەسەرکردنەوەکەیان کردوو بە گروتینەوە باسیان لە کاروانی کوردایەتی و پێشمەرگایەتیان کردەوە و شانازییان بە مێژوو و تێکۆشانی خۆیان کردەوە کە یەکێتیانە خەباتیان کردووە بۆ ئازادی و رزگاری گەلەکەمان لە بن دەستی رژێمی بەعسی رووخاو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

