قوباد تاڵەبانى: قۆناغی راهێنان و پڕچەککردنی زیاتری هێزی پێشمەرگەیە
کوردستان 01:35 PM - 2026-10-06
نوسینگەى راگەیاندنى قوباد تاڵەبانى
وێنەیەکى کۆبوونەوەکە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی وەزارەتی کاروباری
پێشمەرگەی کرد و بە ئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە لەگەڵ
بریکار و بەڕێوەبەران و راوێژکارانی باڵای وەزارەتەکە کۆبووەوە.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ سێ شەممە (6/10/2026) بەڕێوەچوو،
قوباد تاڵەبانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی بە دەستکەوتێکی گەورەی مێژوویی
وەسف کرد کە نەک تەنها هاوڵاتییانی کوردستانی دڵخۆش کرد، بەڵکو وڵاتانی دۆست و
هاوپەیمانیش بەم هەنگاوە دڵخۆش بوون.
جێگری سەرۆکوەزیران بەم بۆنەیەوە دەستخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە و
بریکار و بەڕێوەبەران و فەرماندەکان و راوێژکاران و هەموو ئەو کەس و لایەنانە کرد
بەشداربوون لە هەوڵەکانی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند ئێستا هەرێمی کوردستان خاوەنی
هێزێکی یەکگرتووی نیشتمانییە و جەختیشی کردەوە وەک حکومەتی هەرێم پشتیوانی
لە هەر هەوڵێک دەکەن بۆ پێشخستنی زیاتری هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی
بەوەشدا ئەم قۆناغە قۆناغی راهێنان و پڕچەککردنی زیاتری هێزی پێشمەرگەیە و لەم
چوارچێوەیەدا هەوڵدەدەن نوێنەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربێت لەو لیژنەیەی
حکومەتی هەرێم کە بۆ جێگیرکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لە بودجەی حکومەتی
فیدڕاڵ پێکهاتووە، بۆ ئەوەی باشتر بتوانرێت ماف و شایستەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە
بودجەی فیدراڵی جێگیر بکرێت.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند بە
هەموو تواناوە کار دەکەن بۆ هاوتاکانی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هاوتاکانیان
لە سوپای عیراق، جگە لەوەش هەوڵ دەدەن بەپێی دەستوور هەر هەوڵێک
بۆ پڕچەککردنی سوپای عیراق، هێزەکانی پێشمەرگەش بگرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

