وەفدی باڵای دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
کوردستان 02:53 PM - 2026-10-06
PUKMEDIA
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی
لە چوارچێوەی
بەردەوامبوونی دانوستانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی،
سەبارەت بە پابەندییەکان و ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی
فیدراڵیی عیراق بۆ ساڵی 2027، ڕۆژی چوارشەممە وەفدێکی باڵای دانوستانکاری حکومەتی
هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
لە ماوەی
سەردانەکەدا، وەفدی هەرێم بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرە کوردستانییەکان لە دەسەڵاتە
فیدڕاڵییەکان، کۆبوونەوەی رەسمی لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئەنجام دەدات،
بەمەبەستی گفتوگۆ و گەیشتن بە تێگەیشتنێکی هاوبەش و دادپەروەرانە لەسەر پابەندییە
دارایی و نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها ماف و شایستە دارایییەکانی هەرێم
لە بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027.
لەم
چوارچێوەیەدا، وەفدی هەرێم جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان
پابەندییە دارایی و نەوتییەکانی لەبەرامبەر حکومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردووە و
بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەو پابەندییانە بۆ ساڵی 2027یش، بەشێوەیەک کە هیچ
بەهانە یان هۆکارێک بۆ دواخستن، ڕاگرتن یان کەمکردنەوەی ماف و شایستە دارایییەکانی
هەرێمی کوردستان نەمێنێتەوە.
لە
کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ لەسەر کۆی ماف و شایستە دارایییەکانی هەرێمی کوردستان
دەکرێت، لەوانە مووچە و شایستە دارایییەکانی مووچەخۆران، پێشمەرگە و هێزەکانی
ئاسایشی ناوخۆ، خانەنشینان و زیندانییانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان و سوودمەندانی
چاودێریی کۆمەڵایەتی، هەروەها شایستەکانی هەرێم لە خشتەکانی میلاک و پلەی وەزیفی و
خەرجییەکانی بەکاربردن و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و خەرجییەکانی سەروەری و حاکیمە،
هەروەها ئەو شایستە دارایییانەی کە بەپێی دەستوور و یاسا پەیوەندیدارەکان بۆ
هەرێمی کوردستان دیاری کراون.
هەر لە
کۆبوونەوەکاندا جەخت لەسەر ئەوە دەکرێتەوە کە ماف و شایستە دارایییەکانی هەرێم،
لەوانەش مووچە و شایستەکانی مووچەخۆران، لە یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی
2027 بەشێوەیەکی ڕوون و یاسایی جێگیر و پارێزراو بن، بە جۆرێک هاووڵاتیان و
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەڕووی ماف و شایستە دارایییەکانەوە هاوتا بن لەگەڵ
هاوتاکانیان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق، هەروەک دادگای باڵای فیدڕاڵییش جێگیری
کردووە.
هەروەها وەفدی
هەرێم جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە مووچە و شایستە داراییە بنەڕەتییەکان لە پێوەری
خەرجییە ڕاستەقینەکان (الإنفاق الفعلي) و هەر کۆتوبەندێکی دیکە کە ببێتە هۆی
دواخستن، ڕاگرتن یان کەمکردنەوەی شایستەکان دوور بخرێنەوە و لە بودجەی فیدراڵیدا
میکانیزمێکی ڕوون و جێگیر بۆ دابینکردن و ناردنی ماف و شایستە دارایییەکانی هەرێمی
کوردستان دانرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

