جێگرى پارێزگارى سلێمانى: هەر بازرگانێک کاڵا گران بکات رووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-08
تایبەت
شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی
جێگرى پارێزگارى سلێمانى پەیامێک ئاڕاستەى بازرگان و خاوەن کۆگاکانی خۆراک وکەل
وپەلی ڕۆژانەی هاووڵاتیان دەکات و داوایان لێ دەکات، پێویستە بەگیانی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەدا بکەن، تا ئەو کاتەی
بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە و رایگەیاند: وەک دەبینرێت هەوڵەکان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامیان
هەیە، بۆیە داواکارین هەموومان پێکەوە لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانمان
ئەوقۆناغە و تێپەڕێنین.
شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێکیدا کە بۆ PUKMEDIA نێردراوە، پەیامێک ئاڕاستەى سەرجەم
بازرگان و خاوەن کۆگاکانی خۆراک وکەل وپەلی ڕۆژانەی هاوڵاتیان لە سلێمانی و دەوروبەری
دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: هەمیشە ئێوە لە سەرجەم قۆناغەکاندا پێویست بوون
هاوکاری ئێمە و هاوڵاتیانی خۆشەویست بوون لە خەمی سلێمانی دابوون و ئێمەش هەمیشە
سوپاس گوزاری ئەو هەڵوێستە نیشتیمانی و مرۆییانەی ئێوە بوین، سەبارەت بەو دۆخەی
ئێستاش بەهۆی بەرزبوونەی نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دراوی عێراقی، هەموو
لایەکتان دڵنیادەکەینەوە کە پێویستە بەگیانی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەودۆخە
بکەن، تا ئەو کاتەی بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە، وەک دەبینرێت هەوڵەکان بۆ ئەو
مەبەستە بەردەومیان هەیە، بۆیە داواکارین هەموومان پێکەوە لە پێناو بەرژەوەندی
هاوڵاتیانمان ئەوقۆناغە و تێپەڕێنین.
روونى دەکاتەوە: ئێمە ڕۆژانە لەڕێگەی چەندین لیژنەوە چاودێری دۆخی
بازاڕ و ژیانی هاوڵاتیان دەکەین، بۆیە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان گەر هەر
حاڵەتێکی گرانی و ناردنی پێداویستی کەم لەلایەن کۆمپانیاکانی خۆراک بۆ مارکێتەکان
بەدی بکرێت ناچارین توندترین سزای یاساییان بدەین و لە دەزگاکانی ڕاگەیاند ناوی
بڵاوکەینەوە .
هاوکات لە کۆتایى پەیامەکەیدا ئاماژەى بۆ ئەوە کرد: هەر هاوڵاتیەک سکاڵای
هەیە ژمارەی لیژنەکانی قائمقامیەتی مەرکەزی سلێمانی کراوەیە دەتوانن ئەوان
ئاگاداربکەنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

