riklam

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی متمانە پێكراوترین هێزی سیاسییە

ی ن ک 03:27 PM - 2026-10-11
كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لێپرسراو و ئەندامانی ئەنجوومەنی مەڵبەندی كۆیە راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی

كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لێپرسراو و ئەندامانی ئەنجوومەنی مەڵبەندی كۆیە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان قوباد تاڵەبانی

لە سەردانەكەیدا بۆ كۆیە، قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لەگەڵ كوردە عومەر، لێپرسراوی مەڵبەند و ئەندامانی ئەنجوومەنی مەڵبەندی 14ی رێكخستنی كۆیەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی یەكشەممە (11/10/2026) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگیی كۆیەی كرد بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و داوایكرد ئەندامانی ئەنجوومەنی مەڵبەند زۆر زیاتر لە جاران خۆیان ماندوو بكەن و خۆیان بە داكۆكیكاری مافی هەموو چین و توێژەكانی خەڵكی كۆیە بزانن.

لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، سیاسەت و هەڵوێستی یەكێتی بۆ ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە روونكردەوە و جەختیكردەوە كە یەكێتی بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی پابەندە بە تەواوی ئەو بەڵێنانەی بە خەڵكی كوردستان و دەنگدەرانی خۆی داوە.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بە پێگەی یەكێتی كرد لە كوردستان و عیراق و ناوچەكەدا و روونیكردەوە كە لە دوای سەرۆك مام جەلالەوە، هەرگیز یەكێتی وەك ئێستا پێگەی بەهێز نەبووە، بە جۆرێك لە هەموو پرسە گرنگەكاندا حیساب بۆ بۆچوون و هەڵوێستی یەكێتی دەكرێت. 

وتیشی: بەهۆی روونبوونی سیاسەت و هەڵوێستەكانییەوە، یەكێتیی ئێستا متمانەپێكراوترین هێزی سیاسییە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket