riklam

قوباد تاڵەبانی بۆ بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی کۆیە و تەقتەق: زۆرترین کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان بکەن

کوردستان 05:45 PM - 2026-10-11
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی کۆیە و تەقتەق راگەیاندنی جێگری سەرۆکوەزیران

کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی کۆیە و تەقتەق

لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کۆیە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ قایمقام و بەڕێوەبەری فەرمانگە و یەکە ئیدارییەکانی کۆیە و تەقتەق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی یەکشەممە (11/10/2026) بەڕێوەچوو، پاش گوێگرتن لە تێبینی و داواکارییەکان، قوباد تاڵەبانی بەڵێنی پێدان هاوکاریان بێت لە چارەسەرکردنی کێشە و کەموکوڕییەکان بۆ ئەوەی باشتر بتوانن خزمەتی دانیشتووانی کۆیە و تەقتەق بکەن.

جێگری سەرۆکوەزیران داواشیکرد بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکان رێوشوێنی گونجاو بگرنەبەر بۆ ئەوەی بتوانن لە کاتی جێبەجێکردنی مامەڵەی هاوڵاتییاندا، زۆرترین کارئاسانییان پێشکەش بکەن. هەروەها ئامادەیی خۆشی دەربڕی هاوکاربێت لە هاندانی وەبەرهێنەران تا لە بوارە جیاوازەکاندا لە سنوورەکە کاری وەبەرهێنان بکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket