riklam

بانکی ناوەندیی دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

عیراق 03:55 PM - 2026-10-12
بانکی ناوەندیی عیراق راگەیاندنی بانکی ناوەندیی عیراق

بانکی ناوەندیی عیراق

عیراق

بانکی ناوەندیی عیراق دەنگۆی گەڕاندنەوەی بڕی 600 ملیار دینار بەهۆی جیاوازیی نرخی ئاڵوگۆڕ رەتکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2026، بانکی ناوەندیی عیراق لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی هەواڵێکی هەندێک لە راگەیەندنەکانی دایەوە کە لەسەر زاری سەرچاوەیەکی نەناسراو بڵاوکرابووەوە و رایگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن گوایە بانکی ناوەندیی بڕی 600 ملیار دیناری گەڕاندووەتەوە، چونکە نرخی پێشووی 1320 دیناری بۆ هەر دۆلارێک نەبەستووە و داوای قەرەبووکردنەوەی کردووە بە نرخی ئێستای 1520 دینار، تەواو دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، داواکارییەکانی حەواڵەی دەرەکی کە پێشکەش بە بانکەکان کراون پێش رێکەوتی 7ی تشرینی یەکەمی 2026، بە هەمان نرخی کۆنی ئاڵوگۆڕ و بێ هیچ تێچوویەکی زیادە جێبەجێکراون و دەست بە وەرگرتن و جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانەش کراوە.

بانکی ناوەندیی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم کارتە ئەلکترۆنییەکان بەگوێرەی نرخە رەسمییە پەسەندکراوەکە کار دەکەن بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی هاوڵاتییان لە دەرەوەی وڵات دابین بکەن.

هاوکات بانکەکە هۆشداریشیدا بەپێی نووسراوی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان، پێویستە وردبینی لە سەرجەم ئەو هەواڵ و بابەتانەدا بکرێت کە لە بارەی نرخی ئاڵوگۆڕ و بازاڕەکان و مووچە بڵاو دەکرێنەوە و دڵنیایی لە سەرچاوەکانیان بدرێت، بەپێچەوانەوە رێکاری توندی یاسایی بەرامبەر هەر لایەنێک دەگیرێتە بەر.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket