riklam

پیرۆزبایی سەرۆك بافڵ دەگەیەنرێتە ئێزدییەکان

کوردستان 04:49 PM - 2026-10-12
وەفدێکی یەکێتی بەژدارییان کرد لە جەژنی جەمای ئێزدییەکان تایبەت

وەفدێکی یەکێتی بەژدارییان کرد لە جەژنی جەمای ئێزدییەکان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمرۆ رۆژی دوو شەمە 12ی 10ی 2026 وەفدێکی یەکێتی بەسەرۆکایەتی ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا، بەهاوڕێیەتی کاروان علی مەحمود و بەرپرسی کۆمیتەکانی شێخان و بەعشيقە و ئەلقوش و ژمارەیەکی زۆری کادران، لە پەرستگای لالش لەقەزای شێخان بەژدارییان کرد لە جەژنی جەمای ئێزدییەکان .

لەمیانەی سەرەدانەکەیان بۆ پەرستگای لالش لەلایەن میر حازم تەحسین بەك میری ئێزدییەکان لە کوردستان و عیراق و جیھان و ژمارەیەك کەسایەتی و گەورە پیاوانی ئێزدییەکان پێشوازییان لێکرا.

لەو سەردانەیاندا وەفدی یەکێتی پیرۆزبایی سەرۆك بافڵ و سەرکردایەتی یەکێتییان گەیاندە میر و جڤاتی روحانی ئێزدییەکان و تەواوی خوشك و برا ئێزدییەکان و ھیوایان خواست ھەمیشە لە جەژن و خۆشی دابن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket