riklam

لە سلێمانی بانکە ئەهلییەکان پشتگیریی پرۆژەکان دەکەن

کوردستان 08:34 PM - 2026-10-12
بەشێک لە کۆبونەوەکە PUKMEDIA

بەشێک لە کۆبونەوەکە

ئەمڕۆ دووشەممە 12\10\2026 لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، لە نووسینگەی سلێمانیی جێگری سەرۆکوەزیران، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە مەبەستی پشتیوانیکردنی دارایی بانکی بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا تیمێکی تایبەتی بانکی ئەهلیی عیراقی (NBI) لەگەڵ زیاتر لە 25 وەبەرهێنەر و خاوەن پڕۆژەی سنووری سلێمانی و دەورووبەری کۆبوونەوەو تاوتوێی راسپاردەکانی جێگری سەرۆکوەزیران بۆ وەبەرهێنەران کرا کە لە ''لووتکەی سلێمانی'' دا پێشکەش کران.

تێیدا جەخت کرایەوە لەسەر ئەوەی لە رێگەی بانکە ئەهلییەکانەوە قەرز و ئاسانکاریی پێویست پێشکەش بە خاوەن پڕۆژەکان بکرێت، تا بتوانن بە شێوازێکی باشتر کارەکانیان ئەنجام بدەن.

هاوکات گفتوگۆ لەسەر پێدانی قەرزی خانووبەرە بە شێوازی نەختینەیی بە هاووڵاتییان و کۆمپانیاکانی بواری نیشتەجێبوون کرا، لەگەڵ پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی کەرتی پیشەسازی، کشتوکاڵی و بوارەکانی دیکە.

ئەم بیرۆکانە بە تەواوی لەلایەن قوباد تاڵەبانییەوە پشتیوانی لێ دەکرێت، بە ئامانجی بەهێزکردنی کەرتی تایبەت، ئاسانکاریکردن بۆ هاووڵاتییان تاوەکو بە شێوازێکی ئاسان ببنە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوونی خۆیان، و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ وەبەرهێنەران تا بە پشتبەستن بە سەرمایەی بانکە ئەهلییەکان، ئاستی کار و پڕۆژەکانیان لە سنوورەکە بەرز بکەنەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket