riklam

شارەوانی سلێمانی: سبەینێ 253 پارچە زەوی نوێ لە سەیدسادق دابەشدەکرێت

کوردستان 01:07 PM - 2026-10-13
سەیدسادق GK

سەیدسادق

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ 13ی10ی2026 دەستدەکەن بە دابەشکردنی 253 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە سنوری قەزای سەیدسادق.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، ئاماژەی بەوەکردوە، سەعات نۆی بەیانی تیروپشکی دابەشکردنەکە لە هۆڵی رۆشنبیری سەیدسادق بەرێوە دەچێت و لیستەکە لە 223 فەرمانبەر و خانەنشین، 22 زیندانی سیاسی و هەشت وارسی شەهیدان پێکدێت.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، پڕۆسەکە بە چاودێریی نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی قەزاکە بەڕێوەدەچێت، شارەوانیی سەیدسادقیش جەخت دەکاتەوە کە دابەشکردنەکە بەپێی خاڵبەندی و قۆناغ بە قۆناغ لە بەرزترینەوە بۆ نزمترین خاڵ بەردەوام دەبێت.

لە کۆتایشدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، داوا لە سەرجەم ئەو کەسانەی دەکات کە ناویان لە لیستەکەدا هاتووە، پێویستە پێنج کۆپی لە هەریەک لە کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری، لەگەڵ بەڵگەنامە ئەسڵییەکانیان و هاوژینەکانیان لە کاتی ئامادەبووندا پێبێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket