riklam

باقر زوبەیدی: هێزەکانی ئاسایش گورزێکی کوشندەیان لە تیرۆرستان دا

عیراق 02:11 PM - 2026-10-13
باقر جەبر زوبەیدی ئاژانسەکان

باقر جەبر زوبەیدی

عیراق

 باقر جەبر زوبەیدی کەسایەتی سیاسی و وەزیری پێشووتری ناوخۆی عیراق رایدەگەیەنێت، ئۆپراسیۆنەکەی هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دەستگیرکردنی 22 تیرۆرست گورزێکی کوشندە بوو لە تیرۆرستان درا، دەشڵێت: داعش بەخەیاڵی پوچەوە دەیەوێت لە چیاکانەوە خۆی بەهێز بکاتەوە، چونکە ورەی بەهێزی پێشمەرگە ناناسێت کە بەسەر دڕندەترین دیکتاتۆردا سەرکەوت.
 
باقر جەبر زوبەیدی لە وتارێکیدا کە لە پەڕەی رەسمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە:هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بوون لە هەڵوەشاندنەوەی چەندین شانەی سەر بە ڕێکخراوی داعش و دەستگیرکردنی 22 ئەندام لە سلێمانی، هەڵەبجە، پێنجوێن، خورماڵ و سیروان، ئەمەش گورزێکی کوشندە  بوو بۆسەر داعش کە چاوی بڕیوەتە چیاکانی هەرێمی کوردستان.
 
دەشڵێت: ئەندامە دەستگیرکراوەکان سەر بە)کەتیبەی پێنجەم(ی ویلایەتی کوردستان بوون و پلانیان بۆ کردەوەی تیرۆریستی هەبوو، لەوەش گرنگتر ئەوەیە ئەم شانانە ئەڵقەی پەیوەندی بوون لە نێوان تیرۆریستانی دەرەوەی و ناوەوەی عیراق.
 
 پەیوەست بەوەی بۆچی داعش چیاکان بۆ خۆ بەهێزکردنەوە بەکاردەهێنێت، باقر جەبر رایدەگەیەنێت: تەرکیزی داعش لەسەر چیاکانی عيراق لە بۆشاییەوە نایەت، بەتایبەت دوای ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچانە ،بەڵکو داعش بە خەیاڵێکی پووچ پێیوایە لاوازی و بێهێزی دروست دەبێت، چونکە ئازایەتی و ورەی پێشمەرگەی کورد ناناسێت کە ڕووبەڕووی دڕندەترین دیکتاتۆریەتەکان بووەوە و بەسەریاندا سەرکەوت.
 
 لە کۆتایشدا، باقر جەبر زوبەیدی کەسایەتی سیاسی و وەزیری پێشووتری ناوخۆی عیراق، ئاشکرای دەکات،لە ئێستادا مەترسییەکە لە شانەکانی ئەو ڕێکخراوەوە لە سوریا دێت، چونکە بەشێک  لە سەرکردەکانی داعش دۆخی ئاڵۆزی چەند ناوچەیەکی سوریایان قۆستۆتەوە.
 
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket