riklam

مەکتەبی سکرتارییەت سێ تێکۆشەری دێرینی بەسەرکردەوە

کوردستان 07:08 PM - 2026-10-13
مەکتەبی سکرتارییەت سێ تێکۆشەری دێرینی بەسەرکردەوە تایبەت

مەکتەبی سکرتارییەت سێ تێکۆشەری دێرینی بەسەرکردەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە سێ سەردانی جیادا لە شارۆچکەی پیرەمەگرون، هەریەک لە هەڤاڵان (محەمەد دووکانی و ئەسوەد تەلانی و حەسەن بەگ) فەرماندەو تێکۆشەرانی دێرینی گەلی کورد و یەکێتیان بەسەرکردەوە .

لەو سەردانانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە نزیکەوە لە هەواڵ و بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵانیان پرسییەوە و هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خوازرا .

مەکتەبی سکرتاریەت بەرێزەوە  باسیان لە کاروانی خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵان محەمەد دووکانی و ئەسوەد تەلانی و حەسەن بەگ کرد وەک تێکۆشەرانی شۆڕشی نوێ کە لە سەنگەرەکانی پێشمەرگایەتیدا ئازایانە دەوەستانەوە و ببوونە باسکی بەهێز و پتەوی هەڤاڵانیان لە شاخ . لە بەرامبەر مێژووی پاک و دانەبڕاوییان سڵاوی یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستە کرا.

لایخۆیانەوە، هەڤاڵانی تێکۆشەر سوپاسی بەسەرکردنەوەکەیان کردوو بە رێزەوە لە رۆژگاری سەختی خەباتیان دوان و وەک بەشێک لە ئەرک و بەرپرسیارێتی نیشتمانیی باسیان لە پێشمەرگە بوونیان کردوو روونیان کردەوە خەباتیان بۆ ئازادی و سەربەستی گەلەکەیان بە ئەرک و واجب زانیووە  .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket