مەزڵوم عەبدی: خوێندن لەناوچە كوردنشینەكان بە زمانی كوردییە
کوردستان 07:14 PM - 2026-10-13
مەزڵوم عەبدی
ANHA
مەزڵوم عەبدی جەخت لە تێکەڵکردنی ئیدارە و هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ دەوڵەتی نوێی سوریا بە پشتیوانیی نێودەوڵەتی دەکاتەوە و ئاشکراشیدەکات، لەسەر پرسی زمانی کوردی گەیشتوونەتە چارەسەر.
مەزڵوم عەبدی، لە دیداری مێری لە بارەی پرسی کورد لە سوریای نوێ رایگەیاند: دەرفەتێکی گەورە بۆ گەلانی سوریا هاتووەتە ئاراوە، بەڵام لە هەمان کاتدا سوریای نوێ روبەڕووی ئاڵنگاریی زۆر بووەتەوە و دەبێت بە جدی کار بۆ چارەسەرکردنیان بکرێت.
لەبارەی تێکەڵکردنی دامەزراوەکان مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، پرۆسەی تێکەڵکردنی ئیدارە و هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتی نوێی سوریا ئیرادەیەکی بەهێزی لەپشتە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش پشتیوانی لەم پرۆسەیە دەکات.
سەبارەت بە پرسی زمانی کوردی ئاشکرایکرد، رێککەوتن و چارەسەر لەسەر پرسی زمانی کوردی لە سوریای نوێ کراوە، و خوێندن لە ناوچە کوردنشینەکان بە زمانی کوردی بەردەوام دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، مەرسومەکانی تایبەت بە مافەکانی کورد پێویستە لە دەستووری نوێی سوریادا بچەسپێنرێن، و گفتوگۆکان بۆ زامنکردنی تەواوی مافەکانی کورد بەردەوامن.
مەزڵوم عەبدی باسی لەوەشکرد، بۆ یەکەمجارە کورد لە دەوڵەتی نوێی سوریادا رۆڵی کاریگەری دەبێت، چونکە وەک کورد بڕوای تەواومان بە بەشداریی لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا هەیە.
هەر لەبارەی دەستکەوتەکانی کورد رایگەیاند: ئەگەرچی هێشتا هەموو مافەکانمان بەدی نەهاتوون، بەڵام ئەوەی تا ئێستا بەدەستهاتووە دەستکەوتی کەم نین و هەنگاوی گرنگن.
هەر لە دیدارەکەدا مەزڵوم عەبدی ئەوەشی خستەڕوو، یەكدەنگی و یەكگوتاری كورد لە سوریا زۆر گرنگە و لایەنە كوردییەكان لە سوریا پابەندی یەكڕیزین، دەشڵێت: یەكڕیز نەبین ناتوانین مافەكانمان لە سوریای نوێ بەدەستبهێنین و دەستكەوتەكان موڵكی گەلی كوردن نەك هی هێزێكی دیاریكراو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

