ئەمڕۆ کۆتا رۆژى دابەشکردنى مووچەى مانگى ئەیلولە
کوردستان 09:17 AM - 2026-10-14
PUKMEDIA
دراوى عیراقى
دابەشکردنى مووچەى مانگى ئەیلول لە هەرێمى کوردستان بەردەوامى هەیە و
بەگوێرەى خشتەى بڵاوکراوە ئەمڕۆ پێشمەرگە(فەرماندەى
دەڤەرى 1و2)، ئەنجومەنى ئاسایش و دەزگاى ئاسایش، پۆلیسى دام و دەزگا نەوتییەکان،
فەرماندەیى پێشمەرگەى زێرەڤانى و بەرگرى فریاکەوتن مووچە
وەردەگرن.
بە گوێرەی خشتەی بڵاوکراوەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی
هەرێم، ئەمڕۆ چوار شەممە 14ی 10ی 2026 کۆتا رۆژى دابەشکردنى مووچەیە و "پێشمەرگە(فەرماندەى دەڤەرى 1و2)، ئەنجومەنى ئاسایش و
دەزگاى ئاسایش، پۆلیسى دام و دەزگا نەوتییەکان، فەرماندەیى پێشمەرگەى زێرەڤانى و
بەرگرى فریاکەوتن" مووچە وەردەگرن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژى 8ى10ى2026 وەزارەتی دارایی و ئابوریى حكومەتی
هەرێم، لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوكردەوە
و بەگوێرەی خشتەكەش بە چوار رۆژ مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەكرێت، بەجۆرێک لە
یەک شەممە 11ى10ى2026 دەست بەدابەشكردنی مووچەکە دەکرێت و رۆژی چوار شەممە
14ى10ى2026 كۆتایی بەدابەشكردنی دێت.
هاوکات رۆژى پێنج شەممە 8ى10ى2026 وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی
هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ بڕی (835.553.000.000 ) هەشت سەد و سی و پێنج ملیار و پێنج
سەد و پەنجاو و سێ ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلولى فەرمانبەران و
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری
هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

