riklam

سەرۆک بافڵ :کەرکوک نموونەی باڵای برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانە

کوردستان 02:39 PM - 2026-10-14
سەرۆک بافڵ و محەمەد سەمعان ئاغا راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی

سەرۆک بافڵ و محەمەد سەمعان ئاغا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکوک کرد.

لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی پارێزگای کەرکوک، دۆخی ئەمنی، هەنگاوەکانی ئاوەدانکردنەوە و ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتییان تاوتوێ کران و جەخت لە پاراستنی هاوسەنگی و کارکردنی پێکەوەیی نێوان سەرجەم لایەن و پێکهاتەکان کرایەوە.

سەرۆک بافڵ وتی، کەرکوک نموونەی باڵای برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانە، بە کاری هاوبەش و یەکڕیزی دەتوانین سەقامگیری بپارێزین و مافە رەواکانی سەرجەم کەرکوکییەکان بەبێ جیاکاری دەستەبەر بکەین.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket