riklam

سەرۆک بافڵ: لەسەر هەمان سیاسەتی سەرۆک مام جەلال پشتیوانی لەپرۆسەی ئاشتی دەکەین

کوردستان 06:42 PM - 2026-10-14
کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ لەگەڵ تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی

کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ لەگەڵ تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی کرد.

لە دیدارەکەدا کە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، د. یوسف گۆران، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکان ئامادەبوون، جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگی و هاریکاریی هاوبەش و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان کرایەوە، بەشێوەیەک ببێتە مایەی سەقامگیریی زیاتر لە ناوچەکەدا.

پەیوەست بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا و سەرۆک بافڵ پشتیوانیی یەکێتیی بۆ ئەم هەنگاوە مێژووییە دووپاتکردەوە و وتی، لەسەر هەمان سیاسەتی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبین تاوەکو ئەم پرسە گرنگ و چارەنووسسازە سەربکەوێت، باوەڕمان وایە بە پێکەوەژیان و ئاشتی دەتوانین خزمەتی گەلەکەمان بکەین، چونکە لە شەڕ و دووبەرەکیدا جگە لە ماڵوێرانی هیچ بەدەست نایەت، بۆیە هیوادارم هەمووان لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەنەوە بەرەو ئاشتییەکی بەردەوام.

لای خۆیەوە، تونجەر باکرهان سوپاسی هەوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەکێتی کرد بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و وتی، ئێمە بە رێزەوە لە رۆڵتان دەڕوانین و پێزانینمان هەیە بۆ هەنگاوەکانتان کە لە خزمەتی سەقامگیری و پێکەوەژیانی ئاشتییانەدایە لە ناوچەکەدا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket