قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا کۆبووەوە
کوردستان 08:06 PM - 2026-10-14
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
پێشوازی قوباد تاڵەبانی لە کونسوڵی گشتیی ئەمریکا
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی کرد لە
گویندەلن ویندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە چەند
پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەممە (14/10/2026) بەڕێوەچوو،
گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عیراق و هەرێمی کوردستان لە
دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، باس لەوە کرا قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکان
هاتووەتە ئاراوە و لەمەودوا بە گرنگییەکی زیاترەوە کار دەکرێت بۆ پەرەپێدانی
پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا و بە تایبەتیش لە بواری ئابووری و بازرگانیدا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی
نوێی هەرێمی کوردستان کرا، هەردوولا بە گرنگیان زانی هەوڵەکان زیاتر چڕبکرێنەوە بۆ
گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی پێکهێنانی حکومەت.
سەبارەت بە حکومەتی فیدڕاڵیش، هەردوولا بە پێویستیان زانی لایەنە عیراقییەکان
هاوکار بن لە پرۆسەی تەواوکاری کابینەی نوێی حکومەتی فیدڕاڵ و هەموو پۆستەکان
پڕبکرێنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

