ترەمپ: گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران بەردەوامە و متمانەم بە کەس نییە
جیهان 12:46 PM - 2026-10-16
PUKMEDIA
دیمانەکەی ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ لە دیمانەیەکی تەلەفیزیۆنیدا ئاشکرایکرد، گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئێران بەردەوامە و هێزی زەمینیش رەوانەی ئەو وڵاتە ناکەن، بەڵام هۆشداریدا لە بۆردومانكردنی دامەزراوەیەكی ئەتۆمی ئەو وڵاتە و ئاماژەی بەوەشکرد، کەلە جیهانی سیاسەتدا متمانەی بە هیچ کەس نییە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ پێگەی 'نیوزماکس'ـی ئەمەریکیدا رایگەیاند، تاران داوای لە وڵاتەكەی كردووە هێرشەكان رابگرێت و جەختیشی كردەوە دانوستانەكان لەگەڵ ئێران بەردەوامە و كەناڵەكانی گفتوگۆ لەگەڵیاندا بەكراوەیی دەمێننەوە.
ترەمپ ئەوەشی ئاشکراکرد، ئەمریكا پێویستی بە بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی دژی ئێران نییە و هەمیشە دووپاتی دەكاتەوە كە چەكی ئەتۆمی دژی ئەو وڵاتە بەكارناهێنرێت.
وتیشی: لە قۆناغی ئێستادا هێزی زەمینی بۆناو خاكی ئێران ناپێویستە، بەڵام راشیگەیاند کە چاودێرییەكی چڕی دامەزراوەی ئەتۆمی چیای قوڵەنگ دەكەن و ئەگەر هەیە لە داهاتوودا بۆمبارانی بكەن.
لە جیهانی سیاسەتدا متمانەم بە هیچ کەسێک نییە
لەلایەکی ترەوە لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا متمانەی بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەیە، وتی: "راستییەکەی، لە جیهانی سیاسەتدا متمانەم بە هیچ کەسێک نییە."
سەرۆکی ئەمریکا ستایشی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولای کرد و ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەکی زۆر باشیان هەبووە، بەتایبەت لە سەردەمی بەرەنگاربوونەوە و جەنگی دژی ئێراندا و پێکەوە گەیشتوونەتە سەرکەوتنی باش.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئیسرائیل کە بڕیارە لە 27ی تشرینی یەکەم بەڕێوە بچێت، ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد، ئیسرائیلییەکان دەیانەوێت ئەو رۆڵی هەبێت لە پرۆسەکەدا، بەڵام ترەمپ لە دەربڕینی پاڵپشتیی یان بەشداریکردن تیایدا خۆی بە دوور گرت.
لە کۆتایی لێدوانەکانیدا، ترەمپ باسی لە پێگەی جەماوەریی خۆی لەنێو دەنگدەرانی ئیسرائیلدا کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد، خەڵکی ئیسرائیل پێی دەڵێن، ئەگەر من خۆم بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید بکردایە، %99ی دەنگەکانم بەدەست دەهێنا."
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

