سەرۆککۆمار: وەزارەتی ناوخۆ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان تواناکانی بەرزبکاتەوە
عیراق 10:55 PM - 2026-10-16
راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار
سەرۆککۆمار و وەزیری ناوخۆ
نزار ئامێدی سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ هەینی ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ لە بەغداد پێشوازی لە یاسر مالکی، وەزیری ناوخۆ کرد.
لە سەرەتای دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە مالکی کرد بە بۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و وەرگرتنی پۆستی وەزیری ناوخۆ، و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم متمانەیە بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانییە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردنی دەزگای ئەمنی و بەهێزکردنی توانا و لێهاتووییەکەی.
سەرۆک کۆمار گرنگیی چەسپاندنی ڕێبازی دامەزراوەیی لە کاری وەزارەتدا ڕوونکردەوە، هەروەها بەرزکردنەوەی لێهاتوویی پێکهاتەکانی لە جێبەجێکردنی یاسادا و مامەڵەکردن لەگەڵ ئاستەنگە ئەمنییەکاندا، جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە هەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆ بە شێوازێکی بەرچاو ڕەنگدانەوەی هەبێت لە ژیانی هاووڵاتییاندا، لە ڕێگەی وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانیان و پاراستنی مافەکانیان، بە شێوازێک کە متمانەیان بە دەزگای ئەمنی بەهێزتر بکات و ڕێزگرتن لە یاسا بچەسپێنێت.
لای خۆیەوە، وەزیری ناوخۆ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ گرنگیدانی سەرۆک کۆمار دەربڕی، و جەختی لە سووربوونی وەزارەت کردەوە لەسەر پەرەپێدانی کارکردنی دامەزراوەیی، و بەهێزکردنی کاریگەریی ڕێکارە ئەمنییەکانی، و بەردەوامبوون لە کارکردن بە شێوازێک کە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی هاووڵاتییان بێت و ئاستی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکانیان بەرزتر بکاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

