riklam

خولی 52هەمینى وڵاتانی هاریکاریی ئیسلامی لە بەغداد بەڕێوەدەچێت

عیراق 09:17 AM - 2026-10-17
بەغداد wikipedia

بەغداد

عیراق

ئەمڕۆ لە بەغداد لەژێر ناونیشانى "دیالۆگ و هاوسۆزی، دوو بنەمای بنەڕەتین بۆ بەهێزکردنی ئاشتی و گەشەپێدانی بەردەوام" خولی 52یەمین  وڵاتانی هاریکاریی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ شەممە 17ى10ى2026 خولی 52یەمین ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتانی هاریکاریی ئیسلامی لە بەغداد لەژێر ناونیشانى "دیالۆگ و هاوسۆزی، دوو بنەمای بنەڕەتین بۆ بەهێزکردنی ئاشتی و گەشەپێدانی بەردەوام" بۆ ماوەى دوو رۆژ بەڕێوەدەچێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەم خولەدا نوێنەری 55 وڵاتى ئەندام و زیاتر لە 40 رێکخراو بەشداریی تیادا دەکەن، هاوکات ژمارەیەک میوان بەشداری کۆبوونەوەکان دەکەن و یەکێک لەوانە جێگری ئەمینداریی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ نوێنەری زیاتر لە 40 ڕێکخراوی ناحکومی.

رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی، لە مەغریب لە ساڵی 1969 دامەزراوە و ئەنجوومەنەکەى لە وەزیرانی دەرەوەی تەواوی وڵاتانی ئەندام پێکدێت.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket