riklam

ئاگرى کۆگاى سوتەمەنییەکەى تانجەرۆ کۆنتڕۆڵ کرا

کوردستان 10:45 AM - 2026-10-17
وێنەیەکى ئاگرەکە واع

وێنەیەکى ئاگرەکە

سلێمانی

دواى ئەوەى ئاگر لە کۆگایەکی سوتەمەنی لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی کەوتەوە، بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون و ئاگرەکە لە ماوەیەکى کەمدا کۆنتڕۆڵ کرا.

بەیانى ئەمڕۆ شەممە 17ى10ى2026 ئاگر لە کۆگایەکى سوتەمەنى لە تانجەرۆى سلێمانى کەوتەوە و دەستبەجێ تیمەکانى بەرگرى شارستانى و فریاگوزاریى و تەنانەت تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆ و خۆبەخشان چوونە شوێنى رووداوەکە لە پێناو ئەوەى بە زوترین کات ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و هەر گرفتێک هەبێت هەوڵى چارەسەرى بدەن.

شاهۆ عوسمان جێگرى پارێزگارى سلێمانى لە شوێنى رووداوەکە ئامادەیى هەبوو، رایگەیاند: پێدەچێت هۆکارى ئاگرەکە بگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کە دواى ئەوەى بۆرییەک گیراوە و هەوڵیانداوە چارەسەرى بکەن، ئاگرەکە دروستبووە.

سەبارەت بە زیانەکان رایگەیاند: هەتا دواى لێکۆڵینەوە دیارنییە زیانە مادییەکان چەند و چۆنن، بەڵام سەبارەت بە زیانە گیانییەکان ئاشکراى کرد: سێ کەس بە سوکى برینداربوون.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket