riklam

بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما دەگۆڕێن

کوردستان 11:56 AM - 2026-10-17
کەشوهەوا PUKMEDIA

کەشوهەوا

کەش و هەوا

لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و دابارینی باران لە ناوچە شاخاوییەکان، کەشوهەوای هەرێمی کوردستان لە گۆڕاندایە و سبەیش پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.

ئەمڕۆ شەممە 17ـی 10ـی 2026، ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، بەڵام لە پاشنیوەڕۆوە کەش سەقامگیر دەبێتەوە.

خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان بە 36 پلە و لە حاجی ئۆمەران بە 17 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی یەکشەممە  18ى10ى2026، پێشبینی دەکرێت ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت و لە هەندێک کاتیشدا بۆ نیمچە هەور بگۆڕێت.

هاوکات پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن و حاجی ئۆمەران فێنکترین ناوچە دەبێت بە 18 پلە و گەرمیان بە 36 پلە گەرمترین ناوچە دەبێت.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket