riklam

سبەینێ دوا وادەى داشکاندنى قەرزى کۆنى کارەبایە

کوردستان 12:29 PM - 2026-10-17
وێستگەی دابەشکردنی کارەبا PUKMEDIA

وێستگەی دابەشکردنی کارەبا

کارەبا

سبەینێ دوا وادەى لێخۆشبوون و داشکاندنی ڕێژەی 50% یە لەسەر قەرزی کۆنی کارەباى (پێش پڕۆژەى ڕووناکی).

دواى ئەوەى بۆ دووەهەمین جار وادەى داشکاندنەکە درێژکرایەوە سبەینێ یەک شەممە 18ى10ى2026 دوا وادەیە بۆ داشکاندن و لێخۆشبوونى ڕێژەی 50%ى قەرزی کۆنی کارەباى (پێش پڕۆژەى ڕووناکی).

ئەمەش لەکاتێکدایە، دواى ئەو وادەیە دانەوەی قەرزی پێش ڕووناکی لەدوای بەرواری 18ی مانگی 10 بەشێوازی قیستی مانگانە کە مەودای 6-24 مانگ بە لەبەرچاوگرتنی کەمترین بڕی پارەدان جێبەجێ دەکرێت و لەدوای 18ی مانگی 10، هەر قەرزێکی پێش ڕووناکی بەشێوەیەکی خۆکارانە دەکرێنە قیستی مانگانە و دەبێت لەگەڵ پسووڵەی مانگانەی کارەبای ڕووناکی بدرێت و ڕێکاری ماوەی پارەدانی لە 50 ڕۆژدا لەسەر جێبەجێدەبێت.

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستاندا هاتبوو: داشکاندنی قەرزی پێش ڕووناکی لە 24ی مانگی 9 بۆ 18 مانگی 10 بەهەمان میکانیزمی داشکاندنی پێشوو:

1- 50٪ داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵی.
2- 25٪ داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی و میری جگە لەو هاوبەشانەی کە فیدەری تایبەت بەخۆیان هەیە.

روونیشى کردبووەوە: داشکاندنەکە جێبەجێدەکرێت تەنها ئەگەر هاوبەشەکە بڕی تەواوی قەرزی داشکێندراو بەیەکجار بدات لەڕێگەی ئی-پسوولە یاخود هۆبەکانی فرۆشیاری ووزە.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket