سەرۆککۆمار: عیراق پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی بەردەوام لە تورکیا دەکات
عیراق 03:27 PM - 2026-10-17
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار
نزار ئامێدی سەرۆککۆمار و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا
نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق ، ئەمڕۆ 17ی10ی2026 لەکۆشکی بەغداد،
پێشوازیکرد لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا وەفدی یاوەری .
بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار،لەمیانی
دیدارەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عیراق و تورکیا و چۆنیەتی بەرزکردنەوەی
هاریکاری هاوبەشیان لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کرد، بە شێوەیەک کە خزمەتی
بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات و گەلی دۆست بکەن.
هەرلەدیدارەکەدا باس لەپێشهات و ئاڵنگارییەکانی کەڕووبەڕوی ناوچەکە
دەبنەوە کرا، سەرۆککۆمار جەختی لە گرنگی بەردەوامی ڕاوێژ و هەماهەنگی هاوبەش و
چڕکردنەوەی هەوڵەکان بە ئامانجی پشتگیریکردنی ئاشتی و سەقامگیری کردەوە.
هاوکات سەرۆککۆمار ئاماژەی بەوەدا کە بەڕێوەچونی 52هەمین دانیشتنی
ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کە بەغداد
میوانداریی دەکات، وێستگەیەکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی کاری هاوبەش و تیشکیشی خستە سەر
ئەو هەلومەرجەی کە ناوچەکە بەخۆیەوە دەبینێت، لەگەڵ گۆڕانکارییە خێرا و ئاڵنگارییە
ئاڵۆزەکانی، گرنگییەکی تایبەت بە کۆنفرانسەکە دەبەخشێت، بەو پێیەی دەرفەتێک
دەڕەخسێنێت بۆ گفتوگۆکردن لەمەڕ کاردانەوەی ئەو گۆڕانکارییانە و یەکخستنی هەوڵەکان
بۆ چارەسەرکردنیان بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی وڵاتان و گەلانی ناوچەکە بپارێزێت و
ڕێگری لەپەرەسەندنی گرژی و قەیرانەکان بکات.
سەرۆککۆمار پشتیوانی عیراقی بۆ پرۆسەی ئاشتی بەردەوام لە تورکیا
دووپاتکردەوە و جەختی لە گرنگی بەردەوامی هەوڵەکان کردەوە بۆ پتەوکردنی ئاشتی و
سەقامگیری و گرتنەبەری دیالۆگ و لێکتێگەیشتن وەک ڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشە
هەڵپەسێردراوەکان بەشێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری
لە ناوچەکەدا.
لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی، جەختی لەپەرۆشی وڵاتەکەی کرد بۆ
بەرزکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عیراق بۆ ئاستێکی فراوانتر، ئاماژەی بە گرنگی
چالاککردنی ڕۆڵی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو
ئاڵنگارییانەی کەڕووبەڕووی وڵاتانی ئەندام دەبنەوە، و چەسپاندنی بنەماکانی
هاودەنگی لەنێوانیاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

