riklam

یەکێتی بەشداریی لە فێستیڤاڵی کولتووریی کۆری دەکات

کوردستان 06:46 PM - 2026-10-17
بەشداریی وەفدێکی یەکێتی لە فێستیڤاڵی کولتووریی کۆری PUKMEDIA

بەشداریی وەفدێکی یەکێتی لە فێستیڤاڵی کولتووریی کۆری

ئەمڕۆ17ی10ی2026، دارا خەیلانی، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەشداریی چوارەمین فێستیڤاڵی کولتووریی کۆری لە شاری سلێمانی کرد.

ئەم فێستیڤاڵە لەلایەن کونسوڵخانەی کۆماری کۆریا لە هەولێر و بە هاوبەشیی ڕێکخراوی ITALK بەڕێوە دەچێت.

فێستیڤاڵەکە، لە چوارچێوەی چاڵاکییە کولتوورییەکاندا، دەرفەتێکی گرنگە بۆ ناساندنی کولتوور، هونەر و دابونەریتی کۆریا و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی کولتووری لەنێوان کۆماری کۆریا و هەرێمی کوردستان.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە باوەڕبوون بە گرنگیی دیپلۆماسیی کولتووری و ڕۆڵی لە نزیککردنەوەی گەلان و پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، هەمیشە پشتیوانیی چاڵاکی و پرۆگرامە هاوبەشە کولتوورییەکان دەکات و هانی پەرەپێدانی زیاتر و بەردەوامی ئەم جۆرە هەوڵانە دەدات.

بەڕێوەبردنی ئەم جۆرە چالاکییانە ڕۆڵێکی گرنگ لە بەهێزکردنی پەیوەندییە کولتوورییەکان و پەرەپێدانی تێگەیشتنی هاوبەش لەنێوان گەلاندا دەگێڕێت، هەروەها دەرفەت بۆ ناسین و نزیکبوونەوەی زیاتر لەنێوان کولتوورە جیاوازەکان دەڕەخسێنێت.
بەشداریی نوێنەرانی لایەنە سیاسی و دیپلۆماسییەکان لەم جۆرە بۆنانەدا، نیشانەی گرنگیی کولتوور و دیپلۆماسیی کولتوورییە لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دۆستانەکان و پتەوکردنی بنەماکانی هاوکاری و تێگەیشتنی هاوبەش لەنێوان گەلاندا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket