riklam

ماکرۆن سەرکۆنەی خۆپیشاندەرانی توندڕەو دەکات

جیهان 10:17 AM - 2026-10-18
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا ئاژانسەکان

دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا

لە ئەنجامی خۆپیشاندانە بەرفراوانەکان دژی سیاسەتەکانی حکومەت لە فەرەنسا، سەدان هەزار کەس لە شارە جیاوازەکان رژانە سەر شەقامەکان. 

بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆ، تەنها لە رۆژی شەممەدا نزیکەی 550 هەزار کەس لە سەرانسەری وڵات بەشدارییان کردووە، کە 110هەزار کەسیان لە پایتەخت (پاریس) بوون.

 خۆپیشاندەران ناڕازین لە بەرزی تێچووی ژیان، تێکچوونی دۆخی قوتابخانەکان، کۆمەڵبوونی سەروەت و دەسەڵات لە دەست کەسانی دیاردا و ئەوەی بە "پاشەکشەی دیموکراتی" لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئیمانوێل ماکرۆن ناوی دەبەن.

 خۆپیشاندانەکان لە هەندێک شوێن و لەگەڵ تاریکایی شەودا توندوتیژییان تێکەوت، لەوانە سووتاندنی بینا و کۆشکە حکومییەکان، تاڵانکاری و بەکارهێنانی گازی فرمێسک رێژ و هێز لەلایەن پۆلیسەوە.

 سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن بە توندی سەرکۆنەی ئەو کەسانەی کرد کە ناوی "بانگخوازانی ئاژاوە"ی لێنان، و جەختی کردەوە کە هەرکەسێک توندوتیژی ئەنجام دا بێت یان هێرشی کردبێتە سەر پۆلیس و موڵکی گشتی، رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە و سزای خۆی وەردەگرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket