riklam

ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت

کوردستان 10:25 AM - 2026-10-18
مووچە PUKMEDIA

مووچە

وەزارەتی دارایی رایگەیاند: مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند: ڕۆژی یەک شەممە ( ١٨ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ ) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت و تا ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٢ ی تشرینی یەکەم ) سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن .

هاوکات لەهەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket