ئاسیاسێڵ و سامسۆنگ هاوبەشییەكی ستراتیژی ئیمزا دەكەن
کوردستان 11:17 AM - 2026-10-18
راگەیاندنی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ
ئاسیاسێڵ و سامسۆنگ هاوبەشییەكی ستراتیژی بۆ بەهێزكردنی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەكان ئیمزادەكەن
ئاسیاسێڵ و Samsung Electronics Levant ، بۆ فراوانكردنی چارەسەری دیجیتاڵی و ئامێرەكان لە عیراق هاوبەشییەكی ستراتیژی ئیمزا دەكەن، كە لەڕێی بەرنامەكانی گۆڕینەوە (trade-in) و بژاردەی دارایی و قیست و پاكێجە تایبەتییەكان و دەستپێشخەرییەكانی بازرگانی ئەلیكترۆنی و چالاكییەكانی بازاڕگەری هاوبەش خزمەت بە هەردوو بەشداربووانی و كۆمپانیا و دامەزراوەكان دەكات.
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ و كۆمپانیای Samsung Electronics Levant ڕێككەوتنێكی هاوبەشی ستراتیژییان ئیمزا كرد، بە ئامانجی بەرفراوانكردنی هاوبەشییەكەیان لە عیراق، بۆ دابینكردن ودەستڕاگەیشتنی فراوانتری بەكاربەرو و بزنسەكان بە ئامێر و خزمەتگوزاری و چارەسەرە تەكنەلۆژییەكانی سامسۆنگ.
لە چوارچێوەی ئەم هاوبەشییە ستراتیژییەدا، ئامێرەكانی سامسۆنگ دەبەسترێنەوە بە كەناڵ و پرۆگرامە تایبەتییەكانی ئاسیاسێڵەوە، بۆ پێشكەشكردنی بژاردەی كڕینی گونجاوتر و بژاردەی زیاتری بەرهەمەكان.
ئەم هاوبەشییە پرۆگرامی گۆڕینەوەو هەڵسەنگاندی نرخ لەخۆدەگرێت، كە بەشداربووە شایستەكان دەتوانن ئامێرەكانی خۆیان بگۆڕنەوە و بڕی بەهای ئامێرەكە بەكاربهێننەوە بۆ كڕینی ئامێرێكی نوێی سامسۆنگ. هاوكات هاوبەشییەكە بژاردەی تایبەت بە شێوازی پارەدان و قیست پێشكەش دەكات بۆ ئەوەی خاوەندارێتی ئامێرەكان زۆرتر بەردەست و ئاسانتر بێت.
بۆ بەشداربووانی دامەزراوەكان، ئاسیاسێڵ و سامسۆنگ پێكەوە كاردەكەن بۆ پەرەپێدانی چارەسەری B2Bـی تایبەتمەند و دیاریكردنی دەرفەتی بازرگانیی نوێ كە ئاماژە بە پێداویستییەكانی دامەزراوەكان دەكەن لە سەرجەم كەرتە جیاوازەكاندا. هەروەها ئەم ڕێكەوتنە بەرنامەی تایبەت بە پارەدان لەخۆدەگرێت كە لەلایەن سامسۆنگ نۆكس گارد (Samsung Knox Guard)ـەوە و بەڕێوەبردنی ئامێر و چارەسەری ئاسایشیی سامسۆنگەوە پشتگیری دەكرێن.
وەك بەشێك لەم هاوبەشییە، هەردوو كۆمپانیا پرۆگرامی دانپێدانراوی ڕێپێدراوی ڕاوێژكاریی فرۆشتنی سامسۆنگ دەناسێنن، كە بۆ بەرەوپێشبردنی زانین و زانیاری دەربارەی كاڵاكان لە تەواوی تیمەكانی فرۆشتن و پێشكەشكردنی پشتگیرییەكی پڕ زانیاریی تر بۆ بەشداربووان لە كاتی هەڵبژاردنی ئامێر و چارەسەرەكانی سامسۆنگدا دیزاینكراوە.
ئەم هاوبەشییە تەواوی كەناڵە دیجیتاڵیی و بازرگانییە ئەلیكترۆنیەكان دەگرێتەوە، هەردوو كۆمپانیا كاردەكەن بۆ بەرەوپێشبردنی بوونی كاڵاكانی سامسۆنگ لە پێشانگای دیجیتاڵیی ئاسیاسێڵ. دەستپێشخەرییە نوێیە زیادكراوەكان بریتیی دەبن لە بەرنامەی كڕینی تایبەت بە كارمەندان (EPP)، و هەڵمەتی هاوبەشی بازرگانی و بانگەشە، و پاكێجی ئامێر و خزمەتگوزاریی تایبەت و ئۆفەری تایبەتیی بۆ بەشداربووان لە تەواوی تەمەن و باكگراوەندە جیاوازەكانی كۆمەڵگا.
عامر سوناع، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئاسیاسێڵ، جەختی لەسەر بەهای ئەم هاوبەشیكردنە كردەوە و ڕایگەیاند: "ئەم هاوبەشیكردنە زۆر زیاترە لە تەنها باسی ئامێرەكان؛ بەڵكو پەیوەندی بە خێراكردنی داهاتووی دیجیتاڵیی عیراق ەوە هەیە. ئێمە لە ئاسیاسێڵ باوەڕمان وایە تەكنەلۆژیا جیهانییەكان دەبێت لە بەردەستی هەموو هاووڵاتییەكی عیراق دا بێت. بە ئاوێتەكردنی دەستڕاگەیشتن بە ئامێرەكان لە سەرتاسەری وڵات و تێگەیشتن لە بازاڕ و گەشەسەندنی تواناكانی بزوێنەری ژیریی دەستكرد لەگەڵ داهێنانە جیهانییەكانی سامسۆنگ، ئێمە كارێك دەكەین ئەمە بێتە واقیع، بۆ پێشخستنی دیدگامان بۆ بنیاتنانی دامەزراوەیەكی پاڵپشتیكراو بە ژیریی دەستكرد. هاوبەشیكردن لەم ئاستەدا، دڵنیایی دەدات كە بەشداربووەكانمان هەمیشە لە پەیوەندییدا بمێننەوە بەو شتانەی كە لە دواتردا دێن."
سەبارەت بەم هاوبەشییە ستراتیژییە، جۆنگهۆ كانگ، سەرۆكی كۆمپانیای Samsung Electronics Levant، ڕایگەیاند: "ئەم ڕێككەوتنە نوێنەرایەتی قۆناغێكی نوێ و جەوهەری دەكات لە هاوكاریی بەردەواممان لەگەڵ ئاسیاسێڵ، و تواناكانمان بەهێزتر دەكات بۆ گەیاندنی نوێترین داهێنان و بەرهەمەكانی سامسۆنگ بە ژمارەیەكی زۆرتر لە بەكارهێنەران لە سەرانسەری عیراق دا. لە ڕێی ئاوێتەكردنی پێشەنگایەتیی تەكنەلۆژیای سامسۆنگ لەگەڵ ئامادەیی بەهێزی ئاسیاسێڵ لە بازار و شارەزایی قووڵیی لە خزمەتكردنی بەشداربوواندا، ئامانجمان ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر و دابینكردنی بژاردەی گونجاوتر بۆ كڕین و پێشكەشكردنی ئەو چارەسەرییانەی كە وەڵامدەرەوەی پێداویستییەكانی بەشداربووان و دامەزراوەكان بن و لە ئاست داواكارییە گەشەسەندووەكانیاندا بێت.
ئەم هاوبەشییە ستراتیژییە چوارچێوەیەكی بەهێز بۆ هەردوو كۆمپانیاكە دادەمەزرێنێت بۆ ئەوەی هاوبەشی پەرەپێدانی ئۆفەر و خزمەتگوزاریی و چارەسەرەییە هاوبەشەكان كە بۆ بەشەكانی بەشداربوو و دامەزراوەكان بە هەمان شێوە داڕێژراون.
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ دابینكاری سەرەكی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەكانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەكانە لە عیراق و ژمارەی بەشدرابووانی زیاتر لە 20 ملیۆنە. ئاسیاسێڵ وەكو یەكەمین كۆمپانیای خزمەتگوزاریی مۆبایل ناسێندراوە لە عیراق و یەكەمین كۆمپانیایە كە تۆڕەكەی هەموو بەشەكانی عیراق دادەپۆشێت.
ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەكانی 4G+ بە كواڵیتییەكی بەرز لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق دابیندەكات و تۆڕەكەشی زیاتر لە 99.06٪ ـی دانیشتوانی عیراق دەگرێتەوە. ئاسیاسێڵ بەردەوامە لە ڕابەرایەتیكردنی بواری پەیوەندییەكان و وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە عیراق .
كۆمپانیای Samsung Electronics بیرۆكە و تەكنەلۆژیای گۆڕانكاری داهاتوو دیزاین دەكات. كۆمپانیاكە جیهانەكانی تەلەفزیۆن و مۆبایلی زیرەك و ئامێری لەبەركراو و تابلێتەكان و ئامێرە دیجیتاڵییەكان و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSI و دروستكردنی چیپ و چارەسەرییەكانی LED پێناسە دەكاتەوە، لە هەمان كاتدا ئەزموونێكی پەیوەستكراو لە ڕێی ئیكۆسیستەمی SmartThings لەگەڵ هاوبەشەكانی پێشكەش دەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

