riklam

خۆپیشاندانەکانی ئەوروپا ئیتاڵیاشی گرتەوە

جیهان 01:13 PM - 2026-10-18
دیمەنێکی خۆپیشاندانەکان ئاژانسەکان

دیمەنێکی خۆپیشاندانەکان

خۆپیشاندان چەند وڵاتێکی ئەوروپای گرتۆتەوە، خۆپیشاندەران داوای ئاسایی کردنەوەی ژیان و باشکردنی بژێوی و چاکسازی لە کەرتەکانی پەروەردە و تەندروستی و وزە دەکەن، لەو چوارچێوەیەشدا لە دوو رۆژی رابردوودا خۆپیشاندانی فراوان لە فەرەنسا و ئیتاڵیا دەستیپێکردووە.

دوای فەرەنسا بەیانی ئەمڕۆ 18-10-2026 ژمارەیەک لە خوێندکاران و گەنجان و هاووڵاتیان لە ئیتاڵیا بۆ داواکردنی مافەکانیان و باشكردنی بژێوی ژیانی تاک لە وڵاتەکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دروستبوو، ئەمەش لەکاتێکدایە کەلە دوو رۆژی رابردوودا خۆپیشاندانی فراوان لەفەرەنسا ئەنجامدرا و لەو بارەیەشەوە ئیمانوێل ماکرۆن  سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند: هەموو تاکێک مافی خۆیەتی بەشێوەیەکی شارستانییانە داوای مافی خۆی بکات بەڵام دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی و تێکدانی باروودۆخەکە لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکەین.

جەنگی ئەمریکا و ئێران و راگرتنی نەوتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەوروپا لە گەرووی هورمزەوە کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر کەرتی وزە لە ئەوروپا بەگشتی و شۆفێران چەندین سەعات لە وێستگەکانی سوتەمەنی بۆ وەرگرتنی بەنزین دەوەستن، ئەمە جگە لەوەی کە خوێندکاران لە فەرەنسا و ئیتاڵیا نیگەرانن لە کەرتی پەروەردەی وڵاتەکەیان و داوای چاکسازی گشتی لەو کەرتە دەکەن.

هاوشانی خوێندکاران بەشێک لە هاووڵاتیانیش رژاونەتە سەر شەقامەکان و داوای چاککردنی کەرتی تەندروستی و باشکردنی بژێوی ژیانیان دەکەن.

خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا و ئیتاڵیا سەرەتایەکی نوێیە بۆ ئەوروپا و چاوەڕوانی فراوانبونی زیاتری لێ دەکرێت، چونکە جەنگی ئێران و ئەمریکا بە گشتی کاریگەری کردوەتە سەر باروودۆخی ئابووری ئەوروپا، کە چاودێرانی سیاسی بە سەرهەڵدانێکی جەماوەری نوێ لێی دەڕوانن. 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket