riklam

گەورەترین و پێشكەوتووترین نەخۆشخانەی ددان لەسەر ئاستی عیراق، لە سلێمانی كرایەوە

کوردستان 01:18 PM - 2026-10-18
گەورەترین و پێشكەوتووترین نەخۆشخانەی ددان لەسەر ئاستی عیراق، لە سلێمانی كرایەوە راگەیاندنی پارێزگای سلێمانی

گەورەترین و پێشكەوتووترین نەخۆشخانەی ددان لەسەر ئاستی عیراق، لە سلێمانی كرایەوە

سلێمانی

بۆ یەكەمینجار لە عیراق و هەرێمی كوردستان، گەورەترین و پێشكەوتووترین نەخۆشخانەی ددان بە هەموو پێداویستی و ئامێرە پزیشكییەكانەوە لەسەر ئەركی كەسایەتیی خێرخواز سامان حاجی فایەق دروستكرا و وەك نەخۆشخانەیەكی گشتیی حكومی بە بێبەرامبەر رادەستی تەندروستیی سلێمانی كرا.

 ئەمڕۆ 18ی 10ی 2026، بە ئامادەبوونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، نەخۆشخانەی ددانی فایەق حاجی عەلی، كە لەسەر ئەرك و لەلایەن سامان حاجی فایەق بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گروپی كۆمپانیاكانی فایەقەوە دروستكراوە، كرایەوە.

نەخۆشخانەكە گەورەترین و پێشكەوتووترین نەخۆشخانەی ددانە لە عیراق و هەرێمی كوردستان، كە بە هەموو پێداویستییە پزیشكیی و ئامێرو كەلوپەلەكان و دابینكردنی سەرمایەی مرۆیی بۆ بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەكە دروستكراوەو وەك نەخۆشخانەیەكی گشتیی حكومیی رادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی كراو تیایدا خزمەتی بێبەرامبەر پێشكەش بە هاووڵاتییان دەكرێت.

لە وتەیەكدا پارێزگاری سلێمانی پێزانین و پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانی پێشكەش بە سامان حاجی فایەق كرد، كە دڵسۆزانە لە زۆر بواری خزمەتگوزارییدا پشتیوان و دەستپێشخەر و هەماهەنگی دامەزراوەكانی حكومەتی خۆجێیی سلێمانی و كارە خێرخوازیی و گەشەپێدانە بەردەوامەكان بووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket