riklam

ئەمریكا كۆتوبه‌ندی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای عیراقی هه‌ڵگرت

عیراق 02:55 PM - 2026-10-18
بانكی ناوه‌ندیی عیراق واع

بانكی ناوه‌ندیی عیراق

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، كۆتوبه‌ندی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوی عیراقی هه‌ڵگرت و بانكی ناوه‌ندییش رایدەگەیەنێت: بڕیارەکە ده‌رفه‌ت بەو کۆمپانیایانە دەدات  بگەڕێنەوە بۆ‌ناو پرۆسه‌ی فرۆشتنی دۆلار به‌ گه‌شتیاران.

بە پێی راگەیەندراوێکی بانكی ناوه‌ندیی عیراق، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا،دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پابه‌ندبوونی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ به‌ پێوه‌ره‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عیراق، ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركردووە.

دەشڵێت: بڕیارەکەی وەزارەتی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ده‌رفه‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ ده‌دات بۆ ناو پرۆسه‌ی فرۆشتنی دۆلار به‌ گه‌شتیاران.

لە کۆتایشدا، بانکی ناوەندی دووپاتی کردووەتەوە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پابەندبوونه‌ بە بنه‌ماكانی چاودێری و رێكخستنی پرۆسه‌ی فرۆشتنی دراوی بیانی به‌گوێره‌ی چوارچێوه‌ی كارپێكراو.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket