كۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لەباشووری كوردستان ئەنجامدەدرێت
کوردستان 03:05 PM - 2026-10-18
PUKMEDIA
كۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ
بڕیارە رۆژانی 20 و 21ی 10ی 2026، كۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشووری كوردستان (1976 - 1991) بە دروشمی (شۆڕشی نوێ ئەستەمی گۆڕی بۆ راستی) ئەنجام بدرێت، كۆنفرانسەكە بەهاوبەشی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
لەوبارەیەوە د. پاڤێ جەمیل، سەرپەرشتیاری كۆنفرانسەكە بە PUKMEDIA ی راگەیاند: ماوەی زیاتر لە حەوت مانگە ئامادەكاریی بۆ كۆنفرانسە نێودەوڵەتییەكە دەكرێت و لە 10ی 3ی 2026 ەوە راگەیەندراوە، هەروەها لە 11ی 3ی 2026 ەوە تاوەكو 1ی 5ی 2026 پوختەكان وەرگیراون و لە 10ی 5ی 2026، وەڵامی پوختە پەسند كراوەكان دراوەتەوە، هاوكات لە 11ی 5ی 2026 ەوە تاوەكو 11ی 8ی 2026 توێژنەوەكان وەرگیراون و لە 12ی 9ی 2026 وەڵامی توێژینەوە پەسند كراوەكان دراوەتەوە.
راشیگەیاند: چەندین میوانی ناوخۆیی و دەرەكی بەشداریی كۆنفرانسەكە دەكەن كە بڕیارە رۆژانی سێ شەممەو چوار شەممەی ئەم هەفتەیە لە هۆڵی كۆنگرێسی زانكۆی سلێمانی ئەنجام بدرێت، كە تێیدا 56 توێژینەوە پێشكەش بە كۆنفرانسەكە كراوە.
بۆ یەكەمینجارە كۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشووری كوردستان (1976 - 1991) بە دروشمی (شۆڕشی نوێ ئەستەمی گۆڕی بۆ راستی) ئەنجام بدرێت، كە ئامانج لێی خوێندنەوەیەكی نوێ و ئەكادیمییە بۆ دەستپێك و سەروەریی ئەو شۆڕشە، هەروەها هاندانی مامۆستایانی زانكۆو توێژەرانە بۆ گرنگیدان و دەرخستنی لایەنە جیاوازەكانی ئەو شۆڕشە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

