riklam

قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی پاڵاوتنی ئاوی نەخۆشخانەی شۆڕشی کردەوە

کوردستان 03:11 PM - 2026-10-18
قوباد تاڵەبانی لە نەخۆشخانەی شۆڕش راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی لە نەخۆشخانەی شۆڕش

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران نەخۆشخانەی شۆڕشی بەسەرکردەوە و پڕۆژەی پاڵاوتنی ئاوی نەخۆشخانەکەی کردەوە.

ئەم پڕۆژەیە کە قوباد تاڵەبانی لە سەردانی پێشتریدا لە مانگی ئازار بۆ نەخۆشخانەکە بەڵێنی جێبەجێکردنی دابوو، بە وزەی نوێبووەوە کار دەکات و لە توانایدایە ئاوی پاک بۆ هەموو بەشەکانی نەخۆشخانەکە و بە تایبەتیش بەشەکانی چاودێری چڕ و تاقیگە و ژووری نەشتەرگەری دابین بکات.

لە کاتی کردنەوەی پڕۆژەکەدا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران سوپاسی پاڵپشتیکار و هەموو ئەو کەسانەی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکەدا هاوکاربوون و رایگەیاند دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هەموو نەخۆشخانەکانی دیکە لە رێگەی وزەی نوێبووەوە دابین دەکرێت بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خزمەتی نەخۆشەکان بکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket