بانکی ناوەندی یەک ترلیۆن دیناری دیکە بۆ پاڵپشتی نیشتەجێ بوون خەرج دەکات
عیراق 04:21 PM - 2026-10-18
بانکی ناوەندیی
لۆگۆی بانکی ناوەندیی عیراق
بانکی ناوەندیی عیراق بڕیاریدا بڕی یەک ترلیۆن دیناری دیکە بۆ
پاڵپشتیکردنی کەرتی نیشتەجێبوون و پێدانی قەرز بە هاووڵاتییان تەرخان بکات، بەمەش
کۆی گشتیی پارەی تەرخانکراو بۆ کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەگاتە سێ ترلیۆن دینار.
بەپێی نووسراوێکی رەسمی بانکی ناوەندیی عیراق کە ئیمزای د. عیماد
عەبدولحەسەن جیاد، بەڕێوەبەری گشتیی لەسەرە و ئاراستەی بانکی خانوبەرە کراوە،
بڕیارەکە بە پشتبەستن بە یاسای ژمارە (56)ی ساڵی 2004ی هەموارکراو دەرچووە.
ئامانج لە زیادکردنی ئەم بڕە پارەیە، جێبەجێکردنی داواکاریی ئەو
هاووڵاتییانەیە کە دەیانەوێت یەکەی نیشتەجێبوون لەناو کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکاندا
بکڕن.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، خەرجکردنی ئەم بڕە پارەیە بەپێی
هەمان مەرجەکانی نووسراوی پێشووی بانکەکە دەبێت کە لە 22ی8ی2024 دەرچووە، هاوکات
داوا لە بەڕێوەبەری گشتیی بانکی خانوبەرە کراوە سەردانی بارەگای بانکی ناوەندی لە
شەقامی ڕەشید بکات، بەمەبەستی ئیمزاکردنی پاشکۆی گرێبەستەکە و تەواوکردنی ڕێکارە رەسمییەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

