riklam

ترەمپ: فەڕەنسا دەسوتێت و کۆچبەر لەناوی دەبات

جیهان 05:34 PM - 2026-10-18
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، AL-MONITOR

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا،

لە پاش ئەو خۆپیشاندان و ناسەقامگیرییە بەرفراوانەی کە شارەکانی فەرەنسای گرتەوە و توندوتیژی لێکەوتەوە، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە دەسەڵاتدارانی فەرەنسا کرد، سنورەکانیان دابخەن و کۆنتڕۆڵی بکەن، هۆشداریشیدا کە کۆچبەری ئەو وڵاتەی وێران کردووە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە  پلاتفۆڕمی تروس سۆشیال نووسیویەتی: "فەرەنسا دەسووتێت، کۆچکردنی کەسانێک لە جیهانێکی تەواو جیاوازەوە، کە رق و کینە لە دڵیاندا هەڵگرتووە، ئەو وڵاتەیان پارچە پارچە کردووە کە رۆژێک لە رۆژان مەزن بوو".

 دەشڵێت: "سنورەکانتان داخەن و کۆنتڕۆڵی بکەن، پێش ئەوەی درەنگ ببێت".

ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایەکە، رۆژی شەممە خۆپیشاندانەکان لە سەرانسەری فەرەنسا گۆڕان بۆ ئاژاوە و توندوتیژی؛ لە چەندین شاردا ئاگر لە بینای شارەوانی بەردرا، دەیان دوکان تاڵان کران، و گروپە توندوتیژەکان لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس رووبەڕووبوونەوە.

بەپێی ئامارە رەسمییەکان، لە خۆپیشاندانەکانی پاریسدا خۆپیشاندەرێک بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا، و پۆلیس ژمارەیەکی پێوانەیی دەستگیرکردنی تۆمار کرد کە گەیشتە 855 حاڵەت تەنها لە پاریس. لەسەر ئاستی سەرانسەری ئەو وڵاتەش، وەزیری ناوخۆ رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان نزیکەی هەزار و 800  کەسیان دەستگیرکردووە و زیاتر لە 500 پۆلیسیش بریندار بوون.

لە بەرانبەر ئەم رەوشە پڕ لە گرژییەدا، سەرۆکایەتی فەرەنسا ئاشکرایکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، سەعات هەشتی ئێوارە بە کاتی ئەو وڵاتە، ئێمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا وتارێکی تەلەفزیۆنی بۆ گەلی فەرەنسا پێشکەش دەکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket