riklam

قوباد تاڵەبانی نەخۆشخانەی فایەقی حاجی عەلی کردەوە

کوردستان 06:43 PM - 2026-10-18
قوباد تاڵەبانی نەخۆشخانەی فایەقی حاجی عەلی کردەوە راگەیاندنی جێگری سەرۆکی حکومەت

قوباد تاڵەبانی نەخۆشخانەی فایەقی حاجی عەلی کردەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە سلێمانی نەخۆشخانەی ددانی فایەقی حاجی عەلی کردەوە کە لەلایەن سامانی حاجی فایەق دروست کراوە و پێشکەش بە کەرتی گشتی کراوە.

نەخۆشخانەکە بە بڕی نزیکەی پێنج ملیارد دینار دروست کراوە و هێزی مرۆیی شارەزا و هەموو پێداویستییەکی پێشکەوتووی بۆ دابین کراوە.

لە کاتی کردنەوەی نەخۆشخانەکەدا، قوباد تاڵەبانی سوپاسی سامانی حاجی عەلی و گروپی کۆمپانیاکانی ساوس کوردستان هەموو ئەوانەی کرد کە هاوکاربوون لە دروستکردنی نەخۆشخانەکەدا و بە خزمەتێکی گەورەی ناوبرد بۆ کەرتی تەندروستیی شاری سلێمانی.

هەر لە رێوڕەسمەکەدا راگەیەنرا گرووپی کۆمپانیاکانی ساوس کوردستان 18 خوێندنگە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دروست دەکات و پێشکەش بە کەرتی گشتیی دەکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket