riklam

زەیدی جەخت لەبەرزكردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی نەوت دەكاتەوە

عیراق 09:35 PM - 2026-10-18
عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق

عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق

عيراق

عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ 18ی 10ی 2026، سەردانی وەزارەتی نەوتی  كرد و جەختی لەسەر پێویستیی بەرزكردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی نەوت و زیادكردنی داهاتی وڵات كردەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا، كە جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە، وەزیرەكانی نەوت و كارەبا و ژمارەیەك راوێژكار ئامادە بوون، سەرۆك وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە كارمەندانی وەزارەت، جەختی لەسەر پێویستیی بەرزكردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی نەوت و زیادكردنی داهاتی وڵات كردەوە، بەتایبەت لەم دۆخەدا كە عیراق بەهۆی رووداوەكانی ناوچەكەوە زیانی پێگەیشتووە.

هاوكات تیشكی خستە سەر پێویستیی چارەسەركردنی كەمتەرخەمی و هەڵەكانی رابردوو، ئاماژەی بەوەدا: كە دەستەی دەستپاكی سەرپشك كراوە بۆ بەدواداچوونی گەندەڵیی كە بووەتە رێگر لە پێشكەوتنی ئەم كەرەتە.

 لە كۆتاییشدا بڕیار درا كە جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە ڕاسپێردرێت بۆ بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی كارەكانی وەزارەتی نەوت و دۆسیەی بەرهەمهینان و هەناردەكردن.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket