riklam

ئەمریکا دووبارە هۆشداری دەدات

جیهان 09:28 AM - 2026-10-19
ئەمریکا ئاژانسەکان

ئەمریکا

بەهۆی گرژییەکان و مەترسیی پەرەسەندنی خێرای دۆخەکە، باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوا لە هاووڵاتییان و گەشتیارانی ئەمریکی دەکەن کە زۆرترین هۆشیاری بنوێنن.

ئەو وڵاتانەی ئەمریکا هۆشداری لێداون بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی چۆڵی بکەن بریتین لە سعودیە، کوەیت، ئوردن، بەحرەین، عومان، قەتەر، عیراق، لوبنان، یەمەن، ئێران، ئیسرائیل و قودس.

مەترسییەکان بریتین لە پەرەسەندنی خێرای کارە دوژمنکارییەکان (لەوانەش هێرشەکانی حووسییەکان)، کە ڕەنگە ببێتە هۆی پەککەوتنی گەشتە ئاسمانییەکان، داخستنی ئاسمان و تێکچوونی هاتووچۆ. هەروەها ئەگەری هەیە ئێران و گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی، بەرژەوەندی و هاووڵاتییانی ئەمریکی لە ناوچەکە و جیهاندا بکەنە ئامانج.

ئەو رێکارانەی کە پێشنیار کراون بریتین لە چاودێریکردنی بەردەوامی دۆخی فڕۆکەخانەکان و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی، لەگەڵ ئامادەکردنی پلانی جێگرەوەی پێشوەختە بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket