riklam

12 کۆچبەری دیکە لە ئیجەدا خنکان

جیهان 10:41 AM - 2026-10-19
بەلەمێکی کۆچبەران ئاژانسەکان

بەلەمێکی کۆچبەران

بە پێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان  بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی تشرینی یەکەم، بەهۆی ژێر ئاوکەوتنی دوو بەلەمی جیاوازی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا لە نزیک دوورگەکانی سامۆس و لێسبۆسی یۆنان، 12 کۆچبەر گیانیان لە دەست دا.

لە ڕووداوی یەکەمدا لە نزیک دوورگەی سامۆس، بەهۆی هەڵگەڕانەوەی بەلەمێک کە کۆچبەرانی هەڵگرتبوو لە دووری 3.7 میل لە باکووری دوورگەکە، 6 کەس گیانیان لە دەست دا.

پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان توانییان 14 کەس ڕزگار بکەن و سێ لە ڕزگاربووەکانیش بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی سامۆس، لە کاتێکدا پڕۆسەی گەڕان و پشکنین بەردەوام بوو.

لە ڕووداوێکی تری جیادا لە نزیک دوورگەی لێسبۆس، 6 کۆچبەری تر کە یەکێکیان کۆرپەیەکی ساوا بوو، گیانیان لە دەست دا؛ ئەوەش دوای ئەوەی بەلەمێک کە لە تورکیاوە هاتبوو پێکدادانی لەگەڵ کەشتییەکی پشکنینی کەناراوەکانی یۆنان کردوو بەلەمەکە هەڵگەڕایەوە، کەلەم ڕووداوەدا 8 کەس ڕزگار کران و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

دەسەڵاتدارانی یۆنان هاووڵاتییەکی تەمەن 37 ساڵەی تورکیان دەستگیر کردووە کە گومان دەکرێت شۆفێری یەکێک لە بەلەمەکان بێت و تێوەگلابێت لە کاری قاچاخچێتیکردنی مرۆڤ.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket