riklam

ستاندی كوردستان لەپێشانگای كتێبی فرانكفۆرت ژمارەیەك چالاكیی ئەنجامدا

کوردستان 02:55 PM - 2026-10-19
ستاندی كوردستان لەپێشانگای كتێبی فرانكفۆرت PUKMEDIA

ستاندی كوردستان لەپێشانگای كتێبی فرانكفۆرت

كوردستان

رۆژانی 6-11ی 10ی 2026، بە بەشداریی چوار هەزار پێشانگاكاری دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە لە 137   وڵاتی جیهان و زیاتر لە هەشت هەزار رۆژنامەنووس و 236 هەزار سەردانیكار، پێشانگای كتێبی فرانكفۆرت بەڕێوەچو و تێیدا سێ هەزارو 800 كۆڕو سمینار ئەنجامدران.

رۆژی 6ی 10ی 2026، ئاهەنگی كردنەوەی پێشانگای كتێب و دیداری یورگن بۆس، سەرۆكی پێشانگای كتێب بەڕێوەچوو، دواتر پێشوازیی لە بەشداربووان و میوانانی ستاندی كوردستان كراو دیداری فێرخوازانی كورد و بیانی لە ستاندی كوردستان بە میوانداری ژنە نووسەری ئەڵمانی هانا دووبگن بەڕێوەچوو.

هاوكات كۆڕو چالاكییەكانی ستاندی كوردستان بریتیبوون لە:
خوێندنەوەی وتاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لەلایەن چنوور نامیق، راوێژكاری وەزارەت.
پێشكەش كردنی ئەزموونی وەرگێڕان لە زمانی بیانییەوە، لەلایەن ئاسیا خەرزان، ژنە شاعیرو وەرگێڕی كورد.
پێشكەش كردنی سیاسەتی زمانی كوردی، لەلایەن پ.ی.د. ئازاد عەزیز لێكۆڵەر.
پێشكەش كردنی بابەتی بایەخی ڕۆمانی مێژوویی، لەلایەن فێرگین مەلەك ئایكۆچ رۆماننووسی كورد.
پێشكەش كردنی  بابەتی ڕوانینێكی زمانەوانی بۆ دادپەروەریی، لەلایەن پ.ی.د. مزگین ع. چاڵی لێكۆلەر
پێشكەش كردنی  ڕۆمانی خانەقای میرزاو پشوویەك، لەلایەن سەردار جاف نووسەر.
پێشكەش كردنی ڕەوشی ئێستای وەرگێڕان، لەلایەن عەبدولغەنی كاكۆ نووسەرو وەرگێڕ.
پێشكەش كردنی فێربوونی زمانی كوردی بۆ بیانییەكان، لەلایەن ساماڵ عوسمان مامۆستای زمان لە زانكۆی گوتنگن.
پێشكەش كردنی بزووتنەوەی شیعری كوردی لە ئەوروپا، لەلایەن دكتۆر سەروەر عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا مامۆستای زانكۆو شارەزای شیعر.
 
هاوكات بورهان سۆنمەرز، سەرۆكی پێنی جیهانی و نووسەری ناسراوی كورد كە بەرهەمەكانی بۆ 40 زمانی دوونیا وەرگێڕدراون، پ.ی.د مازن عەبدولخالق راگری كۆلیژی پەروەردە لە زانكۆی سەلاحەدین، حەلیم یووسف ڕۆماننووس و د.سەروەر عەبدوڵڵا بەرهەمیان پێشكەش كردو دواتر لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە نووسەرانی بەشداربووی ستاندی كوردستان و خەڵاتی ڕَزلێنانی زانكۆی سەلاحەدین بە سێ نووسەری كورد بەخشرا.

PUKMEDIA یوسف مەنتك - ئەڵمانیا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket