riklam

پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێم دابەش دەكرێت

کوردستان 03:14 PM - 2026-10-19
گوڵە گەنم PUKMEDIA

گوڵە گەنم

گەنمی جوتیاران

بڕیارە سبەینێ لە سلێمانی و گەرمیان دەست بە دابەشكردنی، بەشی یه‌كه‌می پارەی گەنمی جووتیارانی ئەمساڵ دەکریت، کە زیاتر لە پێنج ملیار دینارە.

لەوبارەیەوە سایلۆی سلێمانی بڵاویكردەوە: ئاگاداری ئەو جووتیارانە دەکەینەوە کە بۆ وەرزی 2026 گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردوە، سبەینێ سێشەممە 20ی 10ی 2026 تا پسووڵەی 81 سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان و داواشیکردووە، ئەو کەسەی گەنمەکەی بەناوەوە رادەستکراوە خۆی ئامادەبێت، یاخود کەسی ئامادەبوو بریکارنامەی فەرمانگەی دادنوسی پێ بێت.

لەلایەکی تریشەوە، سایلۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی ساڵی 2026 دابەش دەکرێت و داواکارین جوتیاران سبەینێ سێشەممە 20ی10ی2026، لە پسووڵەی ژمارە یەك تاکو ژمارە 72 سەردانی سایلۆی گەرمیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانتان.

هاوکات، رۆژی 17ی10ی2026 بەڕێوەبەرایەتى بازرگانى دانەوێڵەى سلێمانى لە ئاگادارییەکدا رایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم ئەو جوتیارانە دەکەین کە بۆ وەرزی 2025 گەنمیان رادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە، سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی زانیارییەکان PUKMEDIA یەکەم بڕە پارەی جووتیاران بۆ ئەمساڵ 15 ملیار و 245 ملیۆن دینارە، کە پێنج ملیار و 435 ملیۆن دینارى بۆ پارێزگای سلێمانیە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket