riklam

ئاسایشی سلێمانی چەند رێنماییەک بڵاودەکاتەوە

کوردستان 11:11 PM - 2026-10-19
لۆگۆی ئاسایش PUKMEDIA

لۆگۆی ئاسایش

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە پۆستێکدا لەپەڕەی تایبەتی خۆی بە ناونیشانی، چۆن خۆمان لە هەڕەشە ئەلیکترۆنییەکان بپارێزین؟، چەند رێنماییەکی خۆپارێزی لە هاککردن و بڵاوبونەوەی زانیارییە کەسییەکان بڵاودەکاتەوە.

رێنماییەکانی ئاسایش:

مانەوەی زانیارییەکانت لەئینتەرنێتدا بەپارێزراوی پێویستی بەشارەزاییەکی زۆر نییە، بەڵکو پێویستی بەچەند کردارێکی بچوکە کەڕۆژانە ئەنجامیان بدەین.

کردەوە بچووکەکان گۆڕانکاری گەورە دروست دەکەن، بۆیە دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕێنمایی سەرجەم هاوڵاتیان دەکات بەجێبەجێکردنی چەند هەنگاوێکی ئاسان کەدەبنە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ئاسایشی ئەلیکترۆنی و پاراستنی زانیارییەکانت لەئینتەرنێتدا.

- بەکارهێنانی وشەی نهێنی بەهێز و هاوبەشی پێنەکردنی لەگەڵ کەسدا.

- دووبارە بەکارنەهێنانەوەی هەمان ووشەی نهێنی بۆ سەرجەم هەژمارەکانت.

- چالاککردنی سەلماندنی فرەهەنگاو (Multi-Factor Authentication)

- کلیک لە هیچ (لینک)ێک یاخود بەستەرێکی گوماناوی مەکە.

- هەرگیز متمانە بەو فایڵانە مەکە کە لەلایەن کەسانی نەناسراو لەڕێگەی ئیمەیڵ یاخود نامەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بۆت دەنێرن.

- کۆمپانیا و بانکە فەرمییەکان هەرگیز داوای زانیاری هەستیار لەڕێگەی (ئیمەیڵ ، کورتەنامە ، تەلەفون) ناکەن، بۆیە زانیارییەکانت لەگەڵ کەسدا بەش مەکە.

- گرنگی بدە بەنوێکردنەوەی وەشانی ئەپڵیکەیشن و نەرمەکاڵاکانت.

- پێنەدانی هیچ جۆرە (کۆدێک) بەهیچ کەسێک، واتە ئەو کۆدانەی لەڕێگەی کورتە نامەوە بۆت دەگەڕێتەوە.

- بەردەوام کۆپییەکی یەدەگ لەزانیارییەکانت هەڵبگرە.

-دڵنیابەرەوە لەبەکارهێنانی بەرنامەی (Antivirus) لەسەر ئامێرەکانت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket