riklam

فەرەنسا.. قەدەغەکردنی هاتووچۆ سەرکەوتوو بوو

جیهان 10:21 AM - 2026-10-20
وێنەیەکى خۆپیشاندانەکان لە فەرەنسا AFP

وێنەیەکى خۆپیشاندانەکان لە فەرەنسا

جیهانى

سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا، رایگەیاند: دواى ئەوەى قەدەغەى هاتووچۆمان لە هەندێک شوێن جێبەجێ کرد، دوێنێ شەو دۆخەکە لەو شوێنانە هێوربووەوە، هاوکات جەختیکردەوە کە بڕیاری نوێ بۆ سەپاندنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ دەردەکرێن "لەو شوێنەی کە دۆخەکە پێویستی بکات".

شەوی ڕابردوو قەدەغەکردنی هاتوچۆی شەوانە لە چەندین شاری فەرەنسا، لەوانەش بەشێک لە گەڕەکەکانی پایتەخت (پاریس)، کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە توندوتیژییەکانی خۆپیشاندان دژی گرانبوونی بژێوی ژیان، لە بەرامبەردا، حکومەت دووپاتیکردەوە کە بە توندی مامەڵە لەگەڵ ئەنجامدەرانی توندوتیژی و تاڵانکاریدا دەکات.

دەسەڵاتدارانی فەرەنسا لە دوێنێوە 19ى10ى2026 قەدەغەکردنی هاتوچۆیان لە هەندێک ناوچەی پاریس، بەتایبەت لە دەوروبەری گۆڕەپانی کۆمار و ناوچەی "لی هال" و هەروەها لە شاری لیل و دۆای و واتینی و دینان لە باکووری فەرەنسا راگەیاند، لە پایتەختیشدا، رێکخستنی خۆپیشاندان لە چەند گەڕەکێکدا لە سەعات 8ی ئێوارە بەدواوە قەدەغە کرا.

ئەم رێوشوێنانە دواى هەفتەیەکی پڕ لە ناڕەزایەتی دێن، کە تێیدا توندوتیژی و تاڵانکاری لە سەرانسەری فەرەنسا روویدا، لەکاتێکدا حکومەت تا ئێستا هیچ وەڵامێکی بۆ داواکارییەکانی خۆپیشاندەران نەبووە، هاوکات بانگەواز بۆ خۆپیشاندانێکی نوێ لە رۆژی شەممەی داهاتوو 24ی 10ى2026 دەکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket