riklam

كۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ‌ لە باشووری كوردستان بەڕێوەدەچێت

کوردستان 11:26 AM - 2026-10-20
بەشێک لە کۆنفرانسەکە PUKMEDIA

بەشێک لە کۆنفرانسەکە

ئەمڕۆ سێشەممە 20-10-2026 كۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشووری كوردستان (1976 - 1991) بە دروشمی (شۆڕشی نوێ ئەستەمی گۆڕی بۆ راستی) کە بەهاوبەشی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی ئەنجامدەدرێت، دەستیپێکرد.

لە کۆنفرانسەکەدا د. یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەکێتی رایگەیاند: مێژووی شۆڕشی نوێ جیاواز نییە لە مێژووی هاوچەرخی کورد و دەبێت زیاتر گفتووگۆ لەسەر میژووی شۆڕشی نوێ بکرێت، چونکە ئیرادەی سەرکردایەتی یەکێتی توانی مێژوویەکی نوێ بێنێتە کایەوە، هاوکات پێکهێنانی حوکمەت و پەرلەمان دەرئەنجامی شۆڕشی نوێیە لە باشووری کوردستان.

وابڕیاڕە کۆنفرانسەکە دوو رۆژ بەردەوام بێت، کە ماوەی زیاتر لە حەوت مانگە ئامادەكاریی بۆ دەکرێت، چەندین میوانی ناوخۆیی و دەرەكی بەشداریی تێدادەکەن.

ئامانج لێی خوێندنەوەیەكی نوێ و ئەكادیمییە بۆ دەستپێك و سەروەریی ئەو شۆڕشە، هەروەها هاندانی مامۆستایانی زانكۆو توێژەرانە بۆ گرنگیدان و دەرخستنی لایەنە جیاوازەكانی ئەو شۆڕشە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket