riklam

سعودیە.. کۆنفرانسی دافۆسی بیابان بۆ ساڵی داهاتوو دواخرا

جیهان 11:32 AM - 2026-10-20
وێنەیەکى کۆنفرانسەکانى پێشتر ina

وێنەیەکى کۆنفرانسەکانى پێشتر

سعودیە

عەرەبستانی سعوودیە دواخستنی کۆنفرانسی "دافۆسی بیابان"ی بۆ ساڵی داهاتوو راگەیاند، ئەمەش بەهۆى ئەو هێرشانەیە لەم دواییەدا نائارامى لە وڵاتەکەدا دروستکردووە.

مەها مشاری عەبدولعەزیز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی دەستپێشخەریی ئایندەی وەبەرهێنان، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای پابەندبوونی دامەزراوەکەیە بەرامبەر بە هاوبەش، ئەندام و بەشداربووانی، هەروەها لەپێناو ئەوەی خولی دەیەم لە ئاستی چاوەڕوانییەکاندا بێت و رەنگدانەوەی ئەو پێگە جیهانییە بێت کە کۆنفرانسەکە لە رووی قەبارەی بەشداری، کوالیتی رێکخستن و کاریگەرییەوە بەدەستی هێناوە.

ئاماژەی بەوەشدا: بڕیارە کاتی نوێی سازدانی کۆنفرانسەکە لە ساڵی 2027 بەم زووانە رابگەیەنرێت و جەختی کردەوە کە سەرجەم خۆتۆمارکردن و هاوبەشەکان وەک خۆیان بە کارایی دەمێننەوە و تیمەکانی دامەزراوەکەش لە رۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبن لە پەیوەندیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانیان و پێشکەشکردنی پاڵپشتی پێویست.

دامەزراوەی دەستپێشخەریی ئایندەی وەبەرهێنان رایگەیاند: خولی دەیەمی کۆنفرانسی ناسراو بە "دافۆسی بیابان"، کە بڕیار بوو لە شاری ریاز لە نێوان 26 تا 29ی ئەم مانگەدا بەڕێوەچێت، بۆ ساڵی 2027 دواخرا و ئەم خولەی کۆنفرانسەکە دروشمی "هێزی کەلەپوور"ـی هەڵگرتووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket