riklam

سەرۆک کۆمار جەخت لەپێویستی چەسپاندنی مافی خاوەندارێتی بۆ هاووڵاتیان دەکاتەوە

جیهان 03:16 PM - 2026-10-20
پێشوازیکردنی سەرۆک کۆمار لەسەرۆک و دەستەی داواکاری خاوەندارێتی لە عیراق نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک کۆمار

پێشوازیکردنی سەرۆک کۆمار لەسەرۆک و دەستەی داواکاری خاوەندارێتی لە عیراق

سەرۆککۆمار

نزار ئامێدی سەرۆک کۆمارعیراق ، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم 2026، لە کۆشکی سەلام-بەغداد، پێشوازیکرد لەسەرۆک و دەستەی داواکاری خاوەندارێتی لە عیراق و دادوەر دکتۆر عەلا جەواد حەمید ئەلساعدی و وەفدی یاوەری.

لەمیانی دیدارەکەدا باسیان لەو رێککارانە کرد کە بۆ یەکلاکردنەوەی کەیسەکانی بەردەم دەستەی داواکاری خاوەندارێتی گیراونەتەبەر.

 سەرۆک کۆمار جەختی لە پێویستی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەکانی مافی خاوەندارێتی لە چوارچێوەی یاسایی پەسەندکراودا کردەوە و ئاماژەی بە گرنگی گەیشتن بەدادپەروەری بۆ خاوەن مافەکان کرد، هەروەها مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسەکان بە شێوەیەک کە گەرەنتی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان بکات و متمانە بە دامەزراوە دادوەری و یاساییەکان بەهێزتر بکات.

لای خۆیەوە ئەلساعدی،  تێڕوانینێکی گشتی لەبارەی کارەکانی دەستەکەیان و میکانیزمەکانی پێداچوونەوە بەو کەیسانەی کە ئاماژەی پێکراوە و ئامرازەکانی خێراکردنی چارەسەرکردنیان بەپێی یاسا کارپێکراوەکان خستەڕوو.

سەرۆک کۆمار پێشوازی لە وەفدێکی فراکسیۆنی پەرلەمانی بەدر کرد

لەلایەکی ترەوە، هەر ئەمڕۆ نزار ئامێدی سەرۆک کۆمارعیراق پێشوازیکرد لە وەفدێکی فراکسیۆنی پەرلەمانی بەدر.

لەدیدارەکەدا کە چەند ئەندامێکی فراکسیۆنی پەرلەمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئامادەی بوون- باس لەدۆخی گشتی وڵات و لەپێشینەکانی کاری یاسادانان بۆ قۆناغی داهاتوو کرا، سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە یاسادانان دەبێت لە پێداویستییە ڕاستەقینەکانی هاوڵاتیاندا ڕەنگبداتەوە و دەبێت بەشداربێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی بارودۆخی ژیان.

هەروەها سەرۆک کۆمار جەختی لەگرنگی بەردەوامی گفتوگۆ لە نێوان هێزە سیاسییەکان و بەهێزکردنی لێکتێگەیشتنی هاوبەش سەبارەت بە پرسە نیشتمانییەکان کردەوە، بەمەش ژینگەیەکی لەبار بۆ جێبەجێکردنی بڕگە یاساییەکان لەچوارچێوەی بەرکەوتە دەستووریەکاندا دەستەبەر دەکات.

لەلای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەکە پێزانینی خۆیان بۆ هەوڵەکانی سەرۆک کۆمار لە بەرجەستەکردنی پەیوەندی نێوان هێزە سیاسییەکاندا دەربڕی و پابەندبوونیان دووپاتکردەوە لە کاراکردنی چالاکانەی کارنامەی یاسادانان و دەرکردنی یاسایەکانی کە لەگەڵ پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و ئەم قۆناغەی ئێستادا بگونجێت.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket